نوچەنێت
رێگایەکی نوێ لەنێوان هەولێر و دهۆکدا کرایەوە و، بە مەودای 30 کیلۆمەتر دووری نێوان هەردوو پارێزگاکە کورتدەکاتەوە، بەجۆرێک رێگای هەولێر – دهۆک ئێستا بووەتە 140 کیلۆمەتر.
رێگاکە لە شارۆچکەی رۆڤیاوە راستەخۆ بە شارۆچکەی عەنکاوەوە بەسراوەتەوە. ئامانج ئەوەیە ئەو مەترسیانە دەرباز بکرێن، کە لە سەر رێگای بەردەڕەش بۆ شۆفێر و گەشتیاران دروست دەبوون.
پرۆژەکە لە سەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە. لە رێگا نوێکەدا رێگە بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر نادرێت هاتووچۆ بکات.