حکومەتی هەرێم بڕی 43 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار حەقدەستی مانگی 12ی کۆمپانیای DNO دەدات

0

نوچەنێت
کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی رایگەیاند، لەگەڵ هاوبەشەکەی لە کێڵگەی تاوکێ، بڕی 43 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاریان وەک حەقدەستی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی 12ی ساڵی رابردوو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێدراوە.

ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی 12ی 2016 لە کێڵگەی تاوکێ رۆژانە 110 هەزار و 335 بەرمیل بووە، کە رۆژانە 109 هەزار و 546 بەرمیلی لەرێی بۆڕی نەوتی کوردستان – جەیهان هەناردەکراوە.

36 ملیۆن و 730 هەزار دۆلار لە بری هەناردەکردنی نەوت بووە لە کێڵگەی تاوکێ، حەوت ملیۆن و 60 هەزار دۆلاری دیکە بۆ قەرەبووکردنەوەی حەقدەستە کەڵەکەبووەکان بووە.

ئەو بڕە پارەیە، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەرخانکراوە، بەپێی گرێبەستەکانیان لەنێوان کۆمپانیای DNO و هاوبەشەکەی گەنەل ئێنێرجی دابەشدەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com