شێخ جەعفەر: ئەوەی پەکەکە دەیکات زیادەڕەویی و سەرەڕۆییە

0

نوچەنێت

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەکەکانی هێزەکانی 70 ھێزی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئەوەی پەکەکە دەیکات زیادەڕەویی و سەرەڕۆییە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 8-2-2017 لە میانی بەڕێوەچوونی پێنجەمین دیداری سلێمانی، لەبارەی بوونی پەکەکە لە شنگال و سنونێ ،بە کوردستان 24 ی راگەیاند “ئەوەی پەکەکە دەیکات زیادەڕەویی و سەرەڕۆییە، لە كاتێكدا لەماڵی خۆتدا بە میوان بڵێی كاتی میوانداریت نەما خوات لەگەڵ، میوانەكە ئینكاری بكات و ببێت بە خاوەن ماڵ”.

شێخ جەعفەر  راشیگەیاند “ئەگەر ئەو ھێزە بەم جۆرە مامەڵە بكات، خەڵكی كوردستان تاوانباری دەكات، لە روودانی ھەر رووداوێك كە رووبدات كە دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com