بۆ یەکخستنی ناوماڵی کورد لە باکوری کوردستان داوای پشتیوانی لە بارزانی دەکرێت

0

نوچەنێت

شاندێکی حزبی سۆسیالیستی باکوری کوردستان، لە سەڵاحەدین لەگەڵ مەسعود بارزانی ،سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا کۆبوونەوەو داوایان لێکرد،پشتیوانیان بێت بۆ یەکخستنی ناو ماڵی کورد لەباکور.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە 8-3- 2017 لە سەلاحەدین ،مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مەسعود تەك سكرتێری گشتیی پارتی سوسیالیستی كوردستان (باكوور) و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەو پارتە.

لەدیدارەدا بارودۆخی سیاسی و ئابووریی توركیا و دۆزی كورد لە وڵاتی توركیا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و رۆشناییش خرایە سەر ئەو كۆسپ و تەحەدییاتەی لە باكوور لەبەردەم خەباتی سیاسیی كوردا هەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە” لە كۆبوونەوەکەدا جەخت لە یەكوتاریی لایەنە نیشتیمانپەروەرەكانی كورد لە توركیا كرایەوە لە بەرانبەر پێشهاتە سیاسییەكان و بە پێویستیش زانرا كە دیالۆگ و خەباتی ئاشتیانە نەخشەڕێگەی كاری سیاسیی كورد بێت لە توركیا”.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەکەدا شاندی میوان هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ریفراندۆم لەسەر دەستووری توركیا خستەڕوو و هەروەها داوایشیان لە بارزانی كرد “بۆ یەكخستنی ناوماڵی كورد لە توركیا پشتیوانیان بێت”.

لای خۆشیەوە بارزانی ،بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و ئاییندەی كورد لە سووریا ، هەروەها هاوكێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەكانی شی كردەوە و رێنمایی پێویستی لەبارەی دۆزی كورد لە توركیا بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com