کۆبونەوەکەی هەولێر تەئکیدی لە رێککەوتننامەی هەولێر کردەوە وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

0

کۆبونەوەکەی هەولێر تەئکیدی لە رێککەوتننامەی هەولێر کردەوە وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

نوچەنێت

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی هەولێر کە بەبەشداری جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق و مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئوسامە نوجێفی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر و ئەیاد عەلاوی سەرۆکی فراکسیۆنی عێراقیە، فوئاد حسەین سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەیانی کۆبونەوەکەی راگەیاند.

لە بەیاننامەی کۆبونەوەکەدا فوئاد حسەین رایگەیاند، لە کۆبونەکەدا جەخت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێی داواکانی گەلی عێراق و لەزوترین کاتدا کرایەوە، هەر لە کۆبونەوەکەدا باس لەدیاریکردنی میکانزمی پێشکەشکردنی خزمەگوزاریەکان کرا و تەئکید لە دوور خستنەوەی ئەو مەترسیانە کرایەوە کە رووبەرووی پرۆسەی دیموکراتی لە عێراق دەبێتەوە و چەخت لەسەر پابەند بوون بە دەستوور و تەوافوقی نیشتیمانی کرایەوە.

لە کۆبونەوەی نیوان سەرکردەکانی کوردو عێراق کە ئەمرۆ لە هەولێر بەڕێوە چوو جارێکی تر تەئکید لەوەکرایەوە کە رێککەوتننامەی هەولێر ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان و موقەتەدا سەردریش تەئکیدی لە بنەما دەستوورییەکان کردەوە کە میکانزمی بڕیارەکان دیاری دەکات.

بۆ بینینی بەیاننامەی کۆبونەوەکە بەڤیدیۆ، کلیک لە وێنەکە بکە…

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com