نوچەنێت
ئهندامێكی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا رایگهیاند، کوردانی ئێزدی بەشدارییان لە شۆڕشەکانی ئەیلول و گوڵاندا کردووە و شانازی بە کوردبوونی خۆیانەوە دەکەن، کەچی ئێستا پهكهكه ھاتووە لە شنگال کوردبوونی کوردانی ئێزدی بشواتەوە.
کاوە ئازیزی، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئهنهكهسه)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند ”ھێزی پێشمەرگە بەگشتی و ھێزی پێشمەرگەی رۆژ لە باشوری کوردستان، بەرگری لە شەرەف و کەرامەت و خاکی کوردستان دەکەن، بەڵام چەندین گروپی وهك یەپەگە و یەپەشە و چەندین ناوی دیکە لەژێر ناوی پەکەکەدا دروست کراون و ھەر گروپە و سەر بە لایەن و وڵاتێکن و کەس نازانێت لەکوێوە ھاتوون. ئەمانە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان نەھاتوون و ھاتوون دۆخەکە ئاڵۆز بکەن و کردەوەی خراپ و تێکدەرانە ئەنجام بدەن و ناتەبایی لەنێو ڕیزەکانی کوردا دروست بکەن.”
کاوە ئازیزی گوتیشی ”کوردانی ئێزدی پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلول و گوڵان بوون و ھەمیشە شانازییان بە کوردبوونی خۆیانەوە کردووە، بەڵام بەداخەوە، ئەوانەی نزیکن لە پهكهكه دەڵێن، ئێمە کورد نین، بۆیە پەکەکە بۆ کوردایەتی نەھاتووە بۆ شنگال، بگرە ھاتووە بۆ ئەوەی کوردایەتی لە مێشکی کوردانی ئێزدی دەربکات.”
بهوتهی ئازیزی ”35 ساڵ لەمەوبەر کوردانی تورکیا نەیاندەزانی بە تورکی قسە بکەن، کەچی ئێستا کورد هەیە، بەھۆی سیاسەتەکانی پەکەکەوە نازانێ بە کوردی قسە بکات، جگە لەوەش رێگه نادەن پێشمەرگەکانی رۆژھەڵات بچنەوە بۆ نێو خاکی خۆیان و لەسەر سنوری رۆژئاوا رێگه لە پێشمەرگەکانی رۆژ دەگرن، بۆیە پهكهكه خزمەتی رژێمە دابەشکەرەکانی کوردستان و دوژمنانی کورد دەکات، ئەمە زۆر روونە و ناشاردرێتەوە”.