نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی پێنجشه‌ممه بوونی هه‌وڵێكی بۆ به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد، كه به‌مزوانه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی “ئیراده‌یه‌كی جددی هه‌یه له‌لایه‌ن پارته سیاسییه كوردستانیه‌كانه‌وه، كه به‌ره‌و دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆیان ده‌بات، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌رێمی گوردستان”.