لە کۆبونەوەی بارزانی و نوێنەرانی کورد لەبەغدا تەئکید لە هاوهەڵوێستی و یەکڕیزی کورد کرایەوە
نوچەنێت
ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێم
ئه‌مرۆ شه‌ممه 28/4/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ كۆبووه.
ئه‌جیندای كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له باسكردنی ره‌وشی گشتی عیراق و سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مریكا و توركیا و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی. سه‌باره‌ت به ره‌وشی گشتی عیراق سه‌رۆك بارزانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌نجامی دیداره راوێژكارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ كه له نێوان سه‌رۆك كۆمار و سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در و سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعیراقیه و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و به ئاماده‌بوونی به‌رێزیان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه چوو و به دیدارێكی سه‌ركه‌وتوو وه‌سفیكرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه گه‌لی كوردستان رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له فراوانكردنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عیراقدا و جارێكی دیكه‌ش دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و ره‌وشه‌ی له عیراق هه‌یه بژارده‌ی ئێمه نییه و پێویسته چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ بدۆزرێته‌وه به پشت به‌ستن به ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا دید و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئاڵۆز و ترسناكی عیراق خسته‌ڕوو و دواتریش سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی كوردستانی له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (هاوپه‌یمانی كوردستانی ، گۆڕان ، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان) ئه‌وانیش بیرۆڕا و بۆچوونه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به هه‌مان ره‌وش خسته ڕوو و پاش تاوتوێ كردنی گشت باره‌كان جه‌خت له یه‌ك گوتاری گه‌لی كوردستان كرایه‌وه به تایبه‌تی له بواری راگه‌یاندندا و هه‌موو لایه‌كیش كۆك بوون له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كریزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی گه‌لی كوردستان و نوێنه‌رانی له به‌غدا به تایبه‌تی له ئاست مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووسسازه‌كاندا.
ئه‌مه‌و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا:
1- دیراسه‌ت كردنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه كراون بۆ دانانی میكانیزمێكی پته‌و بۆ په‌یوه‌ندی نێوان نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا.
2- په‌یوه‌ندی كردن به هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی كاره‌كانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی فیدراڵ.