نادیە مۆراد لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت
نیکی هاڵێی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی و باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: “باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سوپاسی نادیە مورادی کردووە بۆ ئەو بوێری و ئازایەتییەی هەیەتی لە زاڵبوون بەسەر ستەمەکانی داعش ، هەروەها گەیاندنی پەیامی ئاشتی و نیازپاکی لەرێگەی پۆستەکەیەوە بۆ ئاگاداربوونی جیهان لەو زوڵم و ستەمەی داعش لە خەڵکی دەیکات”.

هاڵێی هەروەها رایگەیاندووە “ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ بنەبڕکردنی هەڕەشەکانی داعش، پاڵپشتی تەواوی قوربانیانی دەستی چەکداران دەکات لە عێراق و سووریا”.

دەشڵێت “سوورین لەسەر نەهێشتنی مەترسییەکانی داعش و لەنێوبردنیان”. پێشتر ئەمریکا لەراپۆرتێکدا دەربارەی ماف و ئازادییەکان رایگەیاندبوو، “بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە ماف و ئازادی کەمە نەتەوەکان لە جیهاندا، هەروەها پاڵپشتی ئایینە جیاوازەکان دەکەین لەنێویاندا ئێزدییەکان”.

نادیە موراد کچە کوردی ئێزدی دوای رزگاربوونی لەدەستی داعش  لەلایەن زۆرینەی سەرکردەکانی جیهان پێشوازی لێکرا و بووە سیمبولی بەرگری کچانی کوردی ئێزدی لە جیهاندا، پێش چەند مانگێكیش لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان وەک باڵیۆزی نیازپاکی دەستنیشانکرا، ئەو لەگەڵ لەمیا بەشار کە کچە کوردێکی دیکەی رزگاربووی دەستی داعشە بە هاوبەشی خەڵاتی ساخارۆڤی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپایان پێبەخشرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com