نوچەنێت
به‌رپرسی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی لقی 12ی پارتیی دیموركرانی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه ئاشکرای دەکات، كه له سنووری ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئاسانكاری زۆر بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كرێت و شه‌ش مه‌رزی نافه‌رمی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری فاروق عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 12ی ئه‌و حزبه له هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه كه “په‌كه‌كه به‌درێژایی قه‌ندیل تا ده‌گاته په‌روێزخان له‌سه‌ر سنووره‌كان و له‌نێو شاره‌كانیش دوو بۆ سێ ساڵ ده‌بێ له كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه و پێنجوێن، به‌قوڵایی كاركردن چڕبوونه‌ته‌وه و ئۆفیس و كاری رێكخستنیان به ئاشكرا له‌و سنووره‌دا دیاره”.
فاروق عه‌بدولكه‌ریم ده‌ڵێت “په‌كه‌كه به سێ پێوه‌ری بازرگانی، سه‌ربازی و ئابووری، رێكخستنی خۆیان لێره په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه”.
ناوبراو گوتیشی “هه‌موو ئاسانكارییه‌كیش، کە دیاره ئیداره‌ی ناوچه‌كه بۆیانیان كردووه و دڵنیاشم هه‌ماهه‌نگی ناڕاسته‌وخۆش هه‌یه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه “له‌هه‌ڵبژاردنی 2014 په‌كه‌كه به ئاشكرا به ئاڵای جۆراوجۆره‌كانیانه‌وه به‌شداری پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان ده‌كرد، بۆیه ده‌كرێ بڵێین، په‌كه‌كه له سنووره‌كەدا ئاماده‌ییه‌كی ئابووری، سه‌ربازی، سیاسی و رێكخستنیان هه‌یه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی، كه خواستیان هه‌بێت له‌سه‌ری”.
هەروەها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه “ئه‌وه‌ی له‌بووونی په‌كه‌كه به‌و شێوه‌یه له‌و سنووره ده‌خوێندرێته‌وه له لایه‌ن سیاسی، رۆشنبیره‌كان و سه‌ركرده سیاسییه‌كان، ده‌زانن كه ئاراسته‌ی سیاسی په‌كه‌كه ئه‌نتی ده‌وڵه‌ته و ئه‌وه‌یشی، كه ده‌یڵێن بۆ یه‌كێتیی و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا دروشمه و فه‌لسه‌فه‌ی وان دژ به‌هه‌موو ده‌وڵه‌تێكه، له نێویشیان ده‌وڵه‌تی كوردی، كه به‌ئاشكرا نایشارنه‌وه و دژین، كه هه‌موو تاكێكی كورد چاوه‌ڕێیه‌تی”.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه راشیگه‌یاندووە، كه “له رێگای نزیكه‌ی چه‌ندان مه‌رزی نافه‌رمیش په‌كه‌كه له سنووره‌كه‌دا داهاتێكی زۆریان رۆژانه ده‌ست ده‌كه‌وێ، له‌وانه‌ش له سیاگوێز، سه‌یرانبه‌ن، لاره‌یار، باشماخ و میشاو كه مه‌رزی نافه‌رمین و له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه و گومرك بۆخۆیان وه‌رده‌گرن و هه‌ماهه‌نگیشیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی رێكخستنی سه‌ربازیانه‌یه”.
فاروق عه‌بدولكه‌ریم پێیوایه “بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، كه ئیداره و به‌رپرسانی ئه‌و سنووره لێی به‌رپرسن، چونكه ئاسانكاریان بۆیان كردووه، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ لایه‌نی كه‌م ده‌بێ لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌منی له‌گه‌ڵیاندا بكرێ ئه‌وه‌شمان لێیان نه‌بینیوه و نه‌شمان بیستووه”.