نەتەوەیەکگرتووەکان تورکیا بە وێرانکردن و کوشتنی سەدان کورد تۆمەتبار دەکات

0

نوچەنێت
نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، راپۆرتێکی دەربارەی پێشێلکارییەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و ئەو وڵاتە بە کوشتنی سەتان کورد تۆمەتبار دەکات.

راپۆرتەکە لە 25 لاپەڕە پێکدێت و ئاماژە بەوە دەکات لە نێوان تەمموزی 2015 و کانوونی یەکەمی 2016دا پێشێلکاری گەورە لە تورکیا ئەنجامدراون و زۆربەی ئەو پێشێلکارییانەش لە باکووری کوردستان بوون. 

روپەرت کۆڵڤیڵ، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریدایە ئەنقەرە و رایگەیاند، پێشێلکارییەکان و رێزنەگرتن لە مافەکانی مرۆڤ دەبنە هۆی قوڵبوونەوەی جیاوازییەکانی ناو تورکیا و دروستبوونی گرژی و نائارامی زیاتر. 

کۆڵڤیڵ ئاماژەی بەوەشکرد کە ماوەی یەکساڵە لێکۆڵەرەوانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەیانەوێت سەردانی ناوچە جیاوازەکانی باکووری کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی ئەو ناوچەیە بن، بەڵام نەیانتوانیوە. 

روپەرت کۆڵڤیڵ، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی یوئێن دەڵێت “ئێمە ئەمڕۆ راپۆرتێک بڵاودەکەینەوە، کە وردەکاری تۆمەتی کاولکاری گەورە، کوشتن و چەندین پێشێلکاری دیکەی جددی مافەکانی مرۆڤ لەخۆی دەگرێت، کە لە نێوان تەمموزی 2015 و کانوونی یەکەمی 2016 لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان) ئەنجامدراون”.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی یو ئێن، هەروەها گوتی “ئەم پێشێلکاریانە لەکاتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی حکومەت روویانداوە، کە کاریگەریان لە سەر زیاتر لە 30 شارۆچکە و ناوچە هەبووە و بەو هۆیەشەوە 335 هەزار کەس تاوەکو نیو ملیۆن کەس ئاوارەبوون، زۆربەی ئەوانەیش کوردن”. 

ئامەد وێرانکاری سوپای تورکیا

ناوچەی سووری ئامەد پاش و پێش وێرانبوونی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەساڵی 2015 و 2016

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com