نوچەنێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکدا رایدەگەیەنێت، دەکرێت مۆڵەتی دایکاتی بدرێتە ئەو دایکانەی، کە منداڵەکەی تووشی نەخۆشی درێژخایەن هاتووە.
بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، كە واژووی رابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەت لەسەرە، رێنمایی دارایی ژمارە 9 ساڵی 2017 بڵاوکردەوە.
لەنوسراوەکەدا، کەتایبەتە بە پێدانی مۆڵەتی دایکایەتی هاتووە “دەکرێت مۆڵەتی دایکاتی بدرێتە ئەو دایکانەی، کە منداڵەکەی تووشی نەخۆشی درێژخایەن هاتووە، بۆ چاودێری کردنی منداڵەکەی بە مەرجێک بۆ هەر شەش مانگ جارێک راپۆرتی پزیشکی تایبەت بە باری تەندروستی پێشکەش بکات بۆ فەرمانگەکەی خۆی، ئەم مۆڵەتەش تەنها وەزیری تایبەتمەند دەسەڵاتی ھەیە مۆڵەت بدات”.