تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران رێڕه‌وی ئاوی سیروانی گۆڕیوه و ناهێڵێ بڕژێته هه‌رێمی كوردستان و ده‌شڵێت” له داهاتوودا به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان وشك ده‌كات”.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌فدێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدایان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێم و وشككردنی ئاوی سیروان. وه‌فدەکە له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق و وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق و چه‌ندین لیپرسراوی دیكه‌ی عێراقی كۆبوونه‌وه‌یان ئەنجامدا، به‌لام به پێی زانیارییه‌كان وه‌فده‌کەی هەرێم “وه‌ڵامی دڵخۆشكه‌ریان نه‌هێنایه‌وه بۆ هه‌ریم”.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، غه‌ریب پێنجوێنی، ئەندام په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشت‌وكال لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەبارەت بە ئامانجی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌یانی بۆ به‌غدا روونكرده‌وه و رایگه‌یاند: وه‌ك لیژنه‌ی كشتوكالی په‌رله‌مانی كوردستان، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پاره‌ی جوتیاران و ئاوی روباری سیروان چوینه به‌غدا.
ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه غه‌ریب پێنجوێنی ده‌ڵێت، لە سەر پاره‌ی جوتیاران، عه‌بادی بریاریداوه %17ی كۆی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ جوتیارانی عێراق بۆ جوتیارانی هه‌ریم بنێرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره لە بارەی كێشه‌ی ئاوی سیروان ئەوەی خستەڕوو، کە وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق پیی راگه‌یاندووین ئیران ئاماده نییه له‌باره‌ی وشككردنی ئاوی سیروان، هیچ گفتوگۆیه‌ك بكات. هه‌تا ئیران ئاماده نه‌بووه پێشوازی له وه‌زیری ئاوی عێراق بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی ئەو روبارە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی كشت‌وكال باس له مه‌ترسیه‌كانی وشككردنی ته‌واوی ئاوی سیروان ده‌كات له‌سه‌ر هه‌رێم و گوتی، وشككردنی ئاوی سیروان به هیچ قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی وشككرنی بەنداوی ده‌ربه‌ندیخان و سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه، ده‌ربه‌ندیخان، كه‌لار و پێباز، هه‌تا به‌غدا و به‌روبومی كشتوكاڵی سنوره‌كه.
مه‌لا غه‌ریب باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئێران له رۆژی 6-11-2016، به ته‌واوی ئاوی سیروانی گرتووه‌ته‌وه و به‌نداوێكی گه‌وره‌ی به‌ناوی به‌نداوی داریان له دیوی ئێران دروستكردووه و له رێگه‌ی تونیله‌وه رێڕه‌وی ئاوه‌كه‌شی گۆڕیوه به‌ره‌و كرماشان و كامیاران و ناهێڵێت هیچ ئاوێك بڕژێته ناو هه‌رێم.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کە پارساڵ ئه‌م كاتانه، ئاستی ئاوی سیروان (160)مەتر سێجا بوو، به‌ڵام ئێستا ته‌نها (9)مەتر سێجایه و ئه‌وه‌ش ئاوی باراناوی هه‌ریم خۆیه‌تی و هاوین به ته‌واوی وشك ده‌كات.