رۆژنامەنوس رێبوار چوچانی بریندارەو پورزایەکی گیان لەدەستدەدات، بەهۆی رووداوی ئۆتۆمبێلەوە
نوچەنێت
ئەمرۆ لەڕێگای هەولێر سلێمانی رۆژنامەنووس رێبوار چوچانی تووشی رووداوی ئۆتۆمبێل دەبێت، لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، کە دەکاتە پورزای چوچانی گیان لەدەست دەدات و دکتۆر سەروەر چوچانی رایدەگەیەنێت، رێبوار دەستێکی لەجێ چووە و یەک دوو جێی بریندارە.
ئەمرۆ کاتێک رێبوار چوچانی لە هەولێرەوە بەرەو سلێمانی دەچێت توشیی رووداوی ئۆتۆمبێل دەبێت، لەو بارەیەوە رزگار رەزا چوچانی دەڵێت”دوێنێ خاڵێکی ئەزیزمان کۆچی دوایی کرد، ئەمرۆ خزمان لە هەولێرەوە بەرەو سلێمانی چوون بۆ بەشداری لە پرسەکەدا، رێبوار و کاک سەلاحی کوری پورم پێکەوە لە ئۆتۆمبێلێکدا دەبن، لەڕێگای سلێمانی هەولێر توشی رووداوی ئۆتۆمبێل دەبن، کە بەهۆیەوە کوری پورەکەم بەداخەوە گیانی لەدەستداوەو ئەڵێن رێبواریش بریندارە نازانم و دڵنیا نیم دۆخی چۆنە، ئەوەندە ئەزانم لە نەخۆشخانەیە”.
دکتۆر سەروەر سالار چوچانی، لەمەڕ ئەو رووداوە دەڵێت” بەداخەوە هەر لەجێگا کاک سەلاحی پورزام کۆچی دوایکردووە، کەشۆفیری ئۆتۆمبێلەکەیە، بەڵام پشکنینمان بۆ رێبوار کردووە، باڵێکی لەجێی چووە یەک دوو جێگای بریندارە تا ئاستێک دۆخی باشە”.