نوچەنێت
دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەهاوكاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەهەڵمەتێكیاندا حەشارگەی تیرۆرستانی داعشیان لەكۆمەڵگەیەكی خانووی پلاستیكی لەبازیان ئاشكرا كرد.
ئهمڕۆ شهممه 11/3/2017 میدیاکانی یهكێتی نیشتمانی له ههواڵیكدا ئاماژهی بهوه كردووه، هێزهكانی ئاسایش له ناحیهی بازیانی پارێزگای سلێمانی لە هەڵمەتێكیاندا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر تەقەمەنی و پشتێنی بۆمبڕێژكراو و ماددەی تەقینەوە و كەلەلوپەلی جۆراوجۆری تیرۆرستادا گرتووە.