نوچەنێت
محه‌مه‌دی کوڕی مه‌لا عەبدولکەریمی مودەڕیس، لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شەوی ڕابردوو 11-3-2017، محەمەد کوڕی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و بڕیارە سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د سوری شاری سلێمانی ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و گۆڕستان به‌رێبكرێت.
شارەزایی باشی هەبووە لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ژمارەیەک لە بەرهەم کلاسییەکانی کوردی ساغکردووەتەوە.
محەمەد مەلا کەریم لە ساڵی 1931 لە ناحیەی بیارە لەدایک بووە و نزیکەی 40 ساڵ خەریکی نووسین و توێژینەوە بووە، ناوبراو له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی رووبەڕووی زیندانكردن بووەته‌وه و كتێبەکانی (جه‌نگاوه‌رێكی ڤێتنامی) و (لاوك و حه‌یران)ی له زینداندا نووسیون.
محەمەد کوڕی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، کە لە شەوی 29 لەسەر 30ی ئابی ساڵی 2005دا لە تەمەنی 104 ساڵیدا لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد، گەنجینەیەکی لە ئەدەب و زانستی ئاینی لەدوای خۆی بەجێهێشت.