تەندروستی رێبوار رەزا چوچانی بەرەو باشی ئەچێت
نوچەنێت
دوای ئەوە دوێنێ بۆ پرسەی خاڵی خوالێخۆشبوویان بەرەو سلێمانی ئەرۆشتن، لەڕێگای هەولێر سلێمانی توشی رووداوی هاتووچۆ بوون و بەهۆی رووداوەکەوە سەڵاح سابیر پورزای رێبوار رەزا چوچانی کۆچی دوایی کردو رێبوارش لەرووداوەکە بریندار بوو، ئێستا رێبوار تەندروستی بەرەو جێگری دەچێت و لە نەخۆشخانە دەرچووە، رزگار رەزا چوچانی دەڵێت”کارەساتێکی ناخۆش بوو بۆ ئێمە، هەم خاڵێکی خۆشەویستمان کۆچی دوایی کرد رۆژێک بەر لە رووداوەکە، هەمیش بەهۆی ئەو رووداوە پورزایەکی ئازیزمان کە پێکەوە گەورەبووین کۆچی دوایی کرد و جێی هێشتین،. سوپاس بۆ خوا بەپێی قسەی دکتۆر سەروەر سالار چوچانی کە لەکاتی رووداوەکەوە لەگەڵ پزیشکەکانی تری هاوڕێی و چەند پزیشکێکی تری خزم کە زۆر مەمنونیانم، چاودێری دۆخی رێبواریان کردووە، ئێستا رێبوار دۆخی باشە، ئەم ئێوارەیە لە نەخۆشخانە دەرچووە، بەڵام نەیانهێناوەتەوە هەولێر، ئێستا لە ماڵی مامی خۆشەویستمە لە “سەید سادق” شارەزوور، کە لەم کاتە مانەوەی لەوێ زۆر گونجاوە چونکە هەم لەکەس و کار نزیکە ئەرک ناکێشن بۆ رێی دووری سەردانی، هەمیش لە پرسەکان نزیکە، هەروەها لەم کاتە دکتۆر سەروەر بۆخۆشی لەوێیە، بەردەوام چاودێری تەندروستی دەکات”.