تایبه‌ت: نوچه‌نێت
حكومه‌تی عێراق به واژۆی عه‌بادی، ناردنی به‌شه ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستانی راگرتووه و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت “وه‌ك فراكسیۆنه كوردییه‌كان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كیشه‌داین”.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، به نوسراوێك داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردبوو، كه ناردنی به‌شه ده‌رمانی هه‌ریمی كوردستان رابگرێت، به‌و پێیه‌ی هه‌رێم نه‌وت ناداته عێراق و نه‌وت بۆ خۆی ده‌فرۆشێت. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی لێ كه‌وته‌وه و فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاندبوو، ئه‌م بڕیاره قبوڵ ناكه‌ین.
له لێدوانیكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د.موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی بریاری ره‌وانه نه‌كردنی به‌شه ده‌رمانی هه‌ریم له‌لایه‌ن بەغداوە رایگه‌یاند: به‌شه ده‌رمانی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به نه‌فه‌قاتی حاكیمه‌وه هه‌یه و ره‌وانه‌كردنی له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دایه، بۆیه وه‌ك فراكسیۆنه كوردیه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كیشه‌داین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، وه‌ك سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردیه‌كان داوامان كردووه حه‌یده‌ر عه‌بادی ببینین.
د.موسه‌ننا ئه‌مین، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا بڕیاری ره‌وانه نه‌كردنی به‌شه ده‌رمانی عێراق چۆته بواری جیبه‌جێ كردنه‌وه زانیاری زیاتری دا و گوتی، بڕیاره‌کە چۆته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و له ئیستا ناردنی به‌شه ده‌رمانی هه‌رێم راگیراوه.
هەروەها ناوبراو جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، له ئیستادا وه‌ك لایه‌نه كوردییه‌كان داوای بینینی سه‌رۆكوه‌زیرانمان كردوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا، بۆیه تا ئیستا به‌یاننامه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بلاو نه‌كردوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر عه‌بادی نه‌بینین ئه‌وا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا هه‌ڵویستی خۆمان، وه‌ك سه‌رجه‌م لایه كوردستانیه‌كان راده‌گه‌یه‌نین.