وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کودستان داوای روونکردنەوە لە بەغدا دەکات

0

نوچەنێت
وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان نیگەرانی بڕیارێکی بەغدایە و داواى روونکردنەوەى زیاتر لە بەغدا دەکات.

د.رێکەوت حەمە ڕەشید، وزری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 14-3-2017، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە کفرى رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی عێراق بە نوسراوێک داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە، ئەو 120 ملیار دینارەی، کە بۆ دەرمانی هەرێم تەرخانکراوە بدرێتە هەرێم بۆ ئەوەی خۆیان دەرمان بکڕن.

د.رێکەوت حەمە ڕەشید دەڵێت، لەسەر ئەو نوسراوە قسەى لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق کردووە و  ئەویش پێ راگەیاندووە، ئەو نوسراوە بۆ ئەوە نەبووە، کە دەرمانی هەرێم ببڕێت.

هەروەها وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی رایگەیاندووە، کە ئەو دەرمانی هەرێمی نەبڕیوە و بەڵێنی ئەوەشیداوە، کە بەدواداچوون بۆ ئەو داوایەی وەزارەتی تەندروستی عێراق بکات.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com