نێچیرڤان بارزانی: سوپاسی موچەخۆران‌ و فەرمانبەرانی هەرێم دەكات

0

نوچەنێت
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیه‌نێت، سوپاسی موچەخۆران‌ و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەم.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ 14-3-2017، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ئاوی له‌ قه‌زای ئاكرێ رایگەیاند: بەهۆی ئەو خۆراگیری تێگەیشتنەی فەرمانبەران‌ و موچەخۆران هەیانبوو، بۆ دۆخی ئابووری هەرێم، سوپاسی فەرمانبەران دەكەم، چونكە ئەگەر تێگەیشتنی ئەوان نەبوایە، ئێمە هەرگیز نەماندەتوانی بەپێوەبوەستین.

سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگەیاند، هیوادارین بتوانین بەسەر دۆخی ئابووری هەرێم زاڵبین‌ و قەیرانی دارایی چارەسەربكەین.

نێچیرڤان بارزانی گوتی، بەدڵنیایی كۆتایی بە خراپی دۆخی ئابووری دێت، وەك ئەوەی توانیمان بەسەر داعش سەربكەوین، بەسەر ئەم دۆخەش سەردەكەوین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com