نوچەنێت: تایبەت
به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركوك رایدەگەیەنێت، له‌ناو یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى كه‌ركوكدا، توانیویانە سێ تیرۆرستى داعش ده‌ستگیر بکەن.
بە هۆی ئەوەی لە شاری کەرکوک عەرەبی لێیەو ئاوارەی زۆر رووی تێکردووە داعش بە هەموو شێوەیەک هەوڵی کاری تێکدەرانە و ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی هێزەکانی پۆلیسی کەرکوکدا ،تونرا سێ چەکداری تیرۆرستی داعش دەستگیربکرێن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركوك، لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو سێ تیرۆرستەی راگەیاند: رۆژی سێشەممە 14-3-2017 هێزەکانمان له‌هه‌ڵمه‌تێكدا، توانیویانە لەناو یەکێك لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوكدا، سێ تیرۆرستى داعش ده‌ستگیر بكه‌ن، دەستگیرکردنی ئەو تیرۆرستانە پاش كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریی ورد و وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندیى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه بووە.
بەگوتەی سەرحەد قادر، یه‌كێك له تیرۆرسته‌كان، باوكى به‌رپرسى كۆمه‌ڵایه‌تى هەموو داعشه‌كانى حه‌ویجه‌یه و دوو براىشی لەناو داعشدا كوژراون و خۆیشى چه‌كدارى داعش بووه و هاتووەته ناو شارى كه‌ركوك.
به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركوك ئاماژە بەوە دەدات، کە ئه‌و سێ تیرۆرسته ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.