شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

0

نوجەنێت 
بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم باشوری کوردستان دەگرێتەوە و ماوەی چەند رۆژێکیش بەردەوام دەبێت.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە 16-3-2017 باشووری کوردستان دەگرێتەوە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێدەکات و دواتر سەرتاسەری باشووری کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووش 18-3-2017 بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم دەڵێت، باران بەشێوەی پچڕپچڕ دەبێت، بەڵام سەرتاسەری باشوری کوردستان دەگرێتەوە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com