لە رۆژئاوای کوردستان بارەگایەکی ئەنەکەسە تەقێنرایەوە

0

نوچەنێت
بارەگای ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا (ئەنەکەسە)، لە (گرکێ لەکێ) تەقێنرایەوە و ھێزێکی زۆری پەکەکەش ھەڵدەکوتنە سەر بارەگاکان و قفڵیان لێ دەدەن.

بەهۆی کێشەکانی نێوان پێشمەرگەی رۆژئاوا و یەبەشەی سەر بە پەکەکە لە سنوری شنگال، پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان هێرشەکانی بۆ سەر پارتەکانی نەیاری فراوان کردووە و بەشێکیانی داخست و ژمارەیەک ئەندامی پارتە نەیارەکانی دەستگیر کردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 15-3-2016، لە گرگێلەکێ بارەگای ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) تەقێنرایەوە، ئیسماعیل حەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی دەستەی خۆجێیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، بە (باسنیوز)ی راگەیاندووە “لەژێر دەسەڵاتی پەکەکە بارەگای فەرمیی ئەنەکەسە لە گرکێ لەکێ تەقێنراوەتەوە و ھێزێکی زۆری پەکەکەش ھەڵیان کوتاوەتە سەر بارەگاکانمان”.

 ئیسماعیل حەحمود ئاماژەشی بەوە داوە “تەواوی بارەگاکانی ئەنەکەسە قفڵیان لێ دراون و چالاکی سیاسییان لێ قەدەغە کراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com