نوچەنێت
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی رەفتارەکانی پەکەکە لە رۆژئاوا کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، وێڕانی نیگەرانی زۆرمان، ئهم جۆره رهفتارانه به تووندی ئیدانه و مهحكوم دهكهین و دەشڵێن “پەکەکە سەفەقاتی ژێربەژێرانەی موخابەراتی لەگەڵ رژێمهكانی ناوچهیی دەکات و خۆی دەکاتە بەشێک لە پیلانێکی ئیقلیمی ئەنجام نادیار”.
رۆژی چوارشەممە 15-3-2017، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و لەبەشێکی راگەیێندراوەکەدا هاتووە “پەکەکە لە رۆژئاوا لەژێر ناوی پەیەدەدا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئەندامی حیزبهكانی ئەنەکەسە و هەر حیزبێکی دیکەی غەیری پەکەکە بە تاوان لە قەڵەم دەدا و بە فیکر و رەفتار دژی هەموو بەها و دروشمێکی کوردستانی و سەربەخۆییخوازییە و دەستی لەگەڵ هەموو ئەو پرۆژە ئیقلیمییانە تێکەڵ کردووە، کە رێ لە بە ئاوات گەیشتنی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی کوردان دەگرن و تەنانەت بۆتە هێزی تەحتەلتەڵەبی ئەو پیلانانە”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە پەکەکە سەفەقاتی ژێربەژێرانەی موخابەراتی لەگەڵ رژێمهكانی ناوچهیی دەکات و خۆی دەکاتە بەشێک لە پیلانێکی ئیقلیمی ئەنجام نادیار، قوربانیدانی کوردان و خوێنی هەموو ئەو گەنجە دلێرانە بە فیڕۆدەدات کە لە شەڕی دژی تیرۆریستان و لەپێناوی ئازادکردنی خاکی کورداندا گیانیان بەخت کرد.
دەقی راگەیێندراوی مەکتەبی سیاسی پارتی:
بە نیگەرانییەکی زۆرەوە هەواڵی بارگرژییەکانی دروستكراوی دهستی لقهكهی پهكهكه له رۆژئاوای کوردستان دەبیستین، کە دیکتاتۆرانە رەفتار دەکات و بە زۆرە ملێ و هێزی چەک و تۆقاندن خۆی سەپاندووە و هەموو حزب و رێکخراوە سیاسییەکانی خستۆتە ژێر ئیرهابی فیکری و سیاسییەوە و سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانیان راوەدوو دەنێ و زیندانەکانی پڕ کردووە لە خەباتگێڕانی کورد و گشت چالاکییەکی سیاسی قەدەغە کردووە و بهبێ هیچ پاساوێك هەڵدەکوتێتە سەر بارەگاکانیان و تاڵانیان دەکات و دەیانسوتێنێ، ئێمه لە پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕانی نیگەرانی زۆرمان، ئهم جۆره رهفتارانه به توندی ئیدانه و مهحكوم دهكهین.
پەکەکە لە رۆژئاوا لەژێر ناوی پەیەدەدا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئەندامی حزبهكانی ئەنەکەسە و هەر حزبێکی تری غەیری پەکەکە بە تاوان لە قەڵەم دەدا و بە فیکر و رەفتار دژی هەموو بەها و دروشمێکی کوردستانی و سەربەخۆییخوازییە و دەستی لەگەڵ هەموو ئەو پرۆژە ئیقلیمییانە تێکەڵ کردووە کە رێ لە بە ئاوات گەیشتنی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی کوردان دەگرن و تەنانەت بۆتە هێزی تەحتەلتەڵەبی ئەو پیلانانە.
ئەم رەفتارانەی کە پەکەکە بە ناوی پەیەدەوە دەیانکات جگە لە قۆرخکردنی کایەی سیاسی و هەموو شێوازەکانی چالاکی مەدەنییانە و دیموکراسی، هەروەها دژایەتییەکی رووهەڵماڵراوە بەرامبەر خەباتی چەندین ساڵەی گەلی کوردی خۆڕاگر لە رۆژئاوا لەپێناوی مافە رەواکانی. هاوکات کە پەکەکە سەفەقاتی ژێربەژێرانەی موخابەراتی لەگەڵ رژێمهكانی ناوچهیی دەکات و خۆی دەکاتە بەشێک لە پیلانێکی ئیقلیمی ئەنجام نادیار، قوربانیدانی کوردان و خوێنی هەموو ئەو گەنجە دلێرانە بە فیرۆدەدات کە لە شەڕی دژی تیرۆریستان و لەپێناوی ئازادکردنی خاکی کورداندا گیانیان بەخت کرد.
مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
15-3-2017