تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر دروستكردنی ویستگه‌یه‌كی كاره‌با له سنوری گه‌رمیان و ده‌شڵیت “ویستگه نوێیه‌كه به گازی سرووشتی سنوره‌كه کار ده‌كات”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هۆی قەیرانی داراییەوە لە 2014ەوە نەیتوانیوە پڕۆژی خزمەتگوزاری لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم جێبەجێ بکات، داوای کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهات حکومەت بڕیاریداوە ئاستی رێژەی خزمەتگوزاری زیاتر بکات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د.غالب محمد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، له باره‌ی بڕیاری دروستكردنی ویستگه‌یه‌كی نوێی كاره‌بای له سنوری گه‌رمیان رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی ناوچه‌ی سه‌رقه‌ڵام كرد له ئیداره‌ی گه‌رمیان بیرۆكه‌ی دروستكردنی ویستگه‌یه‌كی كاره‌با، وه‌ك پڕۆژه دایه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، پاشان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با دانیشتین و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا، پاشان رەزامەندی لەسەر پڕۆژه‌كه درا.
د.غالب محمد روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌م پڕۆژه‌یه سودێكی زۆری هه‌یه بۆ سنوره‌كه و ده‌توانرێ بڕی 500 میگاوات كاره‌بای لێ به‌رهه‌م بێت، كه به‌شێكی پیداویستی كاره‌بای سلێمانیش پڕ ده‌كاته‌وه و به غازی سروشتی سنوره‌كه کار ده‌كات.
له‌باره تێچوی پڕۆژه‌كه‌شه‌وه د.غالب محمد ده‌ڵێت، هیشتا ده‌رخسته‌ی ته‌واو بۆ پڕۆژه‌كه نه‌كراوه به‌ڵام مه‌زه‌نده ده‌كرێت، بڕی 100 ملیۆن دۆلاری تێ بچێت.