نوچەنێت
پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، دەبێت لە کەرکوک زمانی کوردی لە نوسراوە فەرمییەکانی دامودەزگاکانی حکومەت بەکاربهێنرێت و ئاڵای کوردستانیش لەسەر باڵەخانەکان هەڵبکرێت، هەروەها هەر شوێنێک پابەندنەبێ، سزادەدرێت.
رۆژی سێشەممە 14-3-2017 نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکوک لە نووسراوێکدا رایگەیاندووە “بڕیارماندا بە بەکارهێنانی زمانی عەرەبی و کوردی لە هەموو نووسراوەکان لەبەرئەوەی ئەم بڕگەیە لە دەستووری عێراقدا ئاماژەی پێکراوە”.
لە نوسراوەکەی پارێزگاردا هاتووە “هەر دەزگایەک پابەند نەبێ و سەرپێچی بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت”.
پارێزگاری کەرکوک لە نوسراوێکی تردا، کە ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای کردووە تێیدا هاتووە، بەبۆنەی یادەکانی نەورۆز و لەبەرئەوەی کەرکوک ناوچەی کێشەلەسەری نێو ماددەی 140ی دەستووری عێراقە، داوا دەکات ئەنجومەنی پارێزگا بڕیاربدات بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە تەنیشت ئاڵی عێراق لە هەموو فەرمانگە و کۆمپانیاکان و لە بۆنە و یادە فەرمییەکاندا.