نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
ده‌یان كوردی ئێزدی له قه‌زاری شه‌نگال، كه له ریزی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بوون، ئه‌و حزبه به‌جێده‌هێڵن و په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ماوه‌ی سێ رۆژدا 53 چه‌كداری كوردی ئێزدی، له‌وانه‌ی كه له ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌دا بوون، په‌یوه‌ندییان به فه‌رمانده‌یی شه‌نگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كردووه و پێان راگه‌یاندوون، كه ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه كۆتایی پێهێناوه.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رۆژی سێشه‌ممه كوژرانی خۆپیشانده‌رێك و بریندار بوونی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌یان بڵاو كرده‌ووه، كه له خانه‌سوری سه‌ر به‌شه‌نگال خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دابوو.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه، په‌كه‌كه لایه‌نگرانی خۆی له شار و ناوچه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستانه‌وه به بارهه‌ڵگر هێنابووه خانه‌سور، بۆ خۆپیشاندان له دژی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژئاوا.
دوێنێش وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی خانه‌سور بڵاو كرده‌وه و په‌كه‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراو كار له‌سه‌ر تێكدانی دۆخی شه‌نگال و ئاژاوه نانه‌وه ده‌كات.