نوچەنێت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سوپاسی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لەو کاتانەدا، کە پێویستی بە هاوکاریی بووە، بەڵام رایدەگەیێنن “ئێستا ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه و شنگال جێبهیڵن، چونكه مانه‌وه‌یان ده‌بێته هۆى نانه‌وه‌ى كێشه و ئاڵۆزى”.
رۆژی پێنجشەممە 16-3-2017، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بەشێکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بە دۆخی شنگال و بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لەو ناوچەیە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، باسی دوایین سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان کردووە كه تیایدا، عەبادی”ستایشی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی كردووه، هه‌روه‌ها دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه نییه له شنگال و نابێ له‌وێ بمێنن، چونكه مانه‌وه‌یان ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه‌دا”.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاندووە، کە عه‌بادى هه‌مان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى له دیداریدا له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران له سلێمانیش دووپات كردووه‌ته‌وه.
هەر بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بەو پرسە ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هەڵوێستی خۆی خستووەتەڕوو و رایگەیاندووە، کە چۆن كاتێك كۆبانێ پێویستى به هاوكاریى پێشمه‌رگه بوو، دواى ته‌واوبوونى ئه‌ركیان پێشمه‌رگه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى سوپاسكردنى په‌كه‌كه بۆ هاوكاریكرنى هه‌رێمى كوردستان له‌و كاتانه‌دا، كه پێویستى به‌و هاوكارییه هه‌بووه، به هه‌مانشێوه ئێستا ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه و شنگال جێبهیڵن.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێیوایە مانەوەی پەکەکە لە شنگال دەبێتە هۆی نانه‌وه‌ى كێشه و ئاڵۆزى”.
لەدوای کۆنترۆڵکردنەوەی شنگال لە ساڵی 2015 مانەوە یان دەرچوونی پەکەکە لە شنگال کێشەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو حزبە بووە، کە بە چوونی لەشکری رۆژ بۆ کۆمەڵگەی خانەسۆر لە رۆژی هەینی 3-3-2017، شەڕەتەقە لەنێوان هێزێكی پێشمەرگەكانی رۆژئاوا و یەبەشەی سەر بە پەکەکە روویدا و ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا چەندین جار داوایان لە پەکەکە کردووە شنگال چۆڵبکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا پەکەکە وەڵامێکی کردەیی بۆ ئەو داواکارییە نەبووە و دۆخەکە تاوەکو ئێستاش وەک خۆی ماوە.