نوچەنێت
لە شاری سلێمانی هێزی چالاکییە مەدەنییەکان پەلاماری پەیامنێری وەرزشى کوردستان تیڤى دەدەن و بەو هۆیەوە گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتن.
ئێوارەی دوێنی پێنجشەمە 16-3-2017، لەکاتی روماڵکردنی یاری نێوان یانەى نەورۆز و شێروانە لە یانەی کەمال سەلیمی شاری سلێمانی، هێزی چالاکییە مەدەنییەکان پەلاماری پەیامنێری وەرزشى کوردستان تیڤى دەدەن و بە هۆی ئەو پەلامارەوە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.
بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کوردستان تیڤى وشیار عەزیز، بە سەنتەری میترۆی راگەیاندووە “ئێوارەی پێنجشەممە نەشمیل محەمەد، پەیامنێری وەرزشیمان چووە بۆ ڕووماڵکردنی یاری نێوان ئەو دوو تیپە، بەڵام لە کاتی روماڵکردن و وێنەگرتن هێزی چالاکییە مەدەنییەکان رێگرییان لێکردووە، پاشان پەلاماردراوە سەری ئازاری پێگەیشتووە”.
دایکی نەشمیل محەمەد بە ئێن ئاڕ تی گوتووە “کچەکەی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانییە”.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دواى زیاتر لە چوار کاتژمێر بەبێ هۆشى لە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێری پزیشکدا لە بارى تەندروشى باش بووە.
نەشمیل محەمەد، پەیامنێری وەرزشی کوردستان تیڤی