نوچەنێت
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و خانه‌واده و كه‌سوكاری خاتوو شوعله عه‌لی دەنێرێت.
رۆژی هەینی 17-3-2017، خاتوو شوعلە عەلی، هاوژینی نەوشیروان مستەفا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. خاتوو شوعلە لە ساڵی 1957 لەدایکبووە. ساڵی 1981 ژیانی هاوژینی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا پێكهێناوە و، دوو كوڕ و كچێكیان بە ناوەكانی (نما، چیا و چرا) هەیە.
دەقی پەیامەكە:
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
بۆ بەڕێز نەوشیروان مستەفا
به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو شوعله عه‌لی سه‌عیدھاوژینی بەڕێزتانمان بیست. بەم بۆنەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه و خانەوادە و کەسوکارتان ده‌كه‌م. له خودای گه‌وره داواكارم جێگه‌ی خوالێخۆشبوو به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
2017-3-17