نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە نەوشیروان مستەفا دەکات

0

نوچەنێت
نێچرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو شوعلە عەلی پەیامێكی هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ نەوشیروان مستەفا‌، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و کەسوکار و خزمانی خاتوو شوعلە دەنێرێت.

رۆژی هەینی 17-3-2017، شوعلە عەلی، هاوژینی نەوشیروان مستەفا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. خاتوو شوعلە لە ساڵی 1957 لەدایکبووە. ساڵی 1981 ژیانی هاوژینی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا پێكهێناوە و، دوو كوڕ و كچێكیان بە ناوەكانی (نما، چیا و چرا) هەن.

دەقی پەیامەكەی نێچرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان:

بەڕێز کاک نەوشیروان مستەفا

ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو شوعلە عەلی، هاوسەری بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و منداڵەکانتان و کەسوکار و خزمانی هاوسەری کۆچکردووتان دەکەین. خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش ببێت و دڵنەوایی و تەندروستیش بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی 
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
2017-3-17

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com