نوێنەری بارزانی بەشداری پرسەی هاوسەری نەوشیروان مستەفا دەکات

0

نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی- هەڵەبجە، بە نوێنەرایەتی بارزانی، بەشدارییان لە پرسەی هاوژینی نەوشیروان مستەفا کرد.

رۆژی هەینی 17-3-2017، شوعلە عەلی، هاوژینی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە نەخۆشخانەی پزیشکی فارووق لە شاری سلێمانی، کۆچی دوایی کرد.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی 17-3-2017 سەرەخۆشی لە نەوشیروان مستەفا و کەسوکاری شوعلە عەلی کرد.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 18-3-2017، شاندەکەی پارتی پێکهاتبوون لە ئەدهەم بارزانی سەرۆکی ئەنجومەن، سەعید سەلیم، بەرپرسی لقی چواری پارتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی، چوونە پرسەی شوعلە عەلی، هاوژینی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.

ئەدهەم بارزانی لەکاتی هاتنە دەرەوەی لە پرسەکە رایگەیاندووە، وەک نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداریمان لە پرسەکەدا کردووە و پرسە و سەرەخۆشی بارزانی دەگەیێنینە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و کاک نەوشیروان مستەفا و هیوادارین ئەمە دوایین خەمیان بێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی- هەڵەبجە بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، شاندی دیکەی پارتی دێنە پرسەکە، بەڵام من وەک نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی هاتووم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com