نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
هاوپه‌یمانێتی مالیكی رۆژی شه‌ممه داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك له كاره‌كه‌ی دوور بخاته‌وه، له‌سه‌ر باكگراوندی ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ریكرد جه‌ختیشی كرده‌وه، كه كه‌ركوك تا ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندایه و نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
هاوپه‌یمانێتیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی “ده‌بێت په‌رله‌مان نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ك ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری نه‌ینه‌وا له كاره‌كه‌ی دوور بخاته‌وه، به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی، كه بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكه ده‌ریكردووه”. گوتیشی “سه‌رمان سوڕماوه له بێده‌نگی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی، كه سه‌روه‌ری وڵاتی تێدا پێشێل كراوه”.
هاوپه‌یمانێتیه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه “توركمان و عه‌ره‌بی پارێزگاكه ئه‌و بڕیاره ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كه‌ركوك هێشتا سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌نده و تا ئێستا بڕیار نه‌دراوه بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان”.