گۆڕان سپاسی بەشداری وەفدی پارتی دەکات

0

نوچەنێت

 باژێڕوانی سلێمانی بزووتنەوەی گۆڕان هەم بە ناوی بنەماڵە و هەم بە ناوی بزووتنەوەکەش سپاسی بەشداری وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.

ئاسۆ مەحموود، باژێڕوانی سلێمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە (رووداو)ی راگەیاندووە “وەكو بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری وەفدی پارتی و لایەنەكان و خەڵكیش بەرزدەنرخێنین و سوپاسی ماندووبوونیان دەكەین، هەم بەناوی بنەماڵە و هەم بەناوی گۆڕانیشەوە”.

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە بەشداری لە پرسەی شوعلە عەلی، هاوژینی نەوشیروان مستەفا کرد. باژێڕوانی سلێمانی گۆڕانیش سوپاسی بەشدارییەکەی پارتی و سەرجەم لایەنەکانی دیکەش دەکات.
دوای بەشداریکردن لە پرسەکە، ئەدهەم بارزانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بە نوێنەرایەتی مەسعود بارزانی بەشداری لە پرسەکە کردووە و سەرەخۆشیشی لە نەوشیروان مستەفا و بنەماڵەی کۆچکردوو شوعلە عەلی کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com