ناوی حاجیانی هەرێم بۆ ساڵی داهاتوو رادەگەیەنرێت

0

نوچەنێت
تیروپشكی ناوی حاجیانی هەرێم بۆ ساڵی داهاتوو رادەگەیەنرێت، بڕیارە ئەمڕۆ سەرجەم ناوەكان بڵاوبكرێت.

قاسم رەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەمڕۆوە ناوی حاجیان كراوەتە سیستمێكی ئەلكترۆنی و ناوەكانیان هەڵدەبژێردرێت بۆ فەریزەی حەج.

قاسم رەسوڵ ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لەو كەسانە دەكەن كەساڵی رابردوو فۆڕمیان پڕكردووەتەوەو نەیانتوانیوە حەج بكەن بەزوترین كات پەیوەندیان پێوەبكەن، 

لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا ئەوەش راگەیەندرا، تیر‌وپشكی ناوی حاجیانی هەرێم بەسیستمێكی كۆمپیوتەری دەبێت و  لەلایەن لیژنەیەكەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد، کە ئەو هاوڵاتیانەی ئەمڕۆ ناویان بڵاودەبێتەوە، بەهیچ جۆرێك سەردانیان نەكەن بۆ پێدانی پارە، دواتر ئاگاداریان دەكەنەوە چونكە هێشتا بڕەكەی دیارنەكراوەو دەبێت دەستەی حەجی عیراقی بڕیاری لەبارەوە بدات.

ناوبراو گوتیشی “راگەیەندنی ناوەكان بۆ كەسانە گرنگە كەتاوەكو ئێستا پاسپۆرتیان نیەو بۆ ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا كارەكانی دەرهێنانی پاسپۆرت تەواوبكەن و لەئایندەیەكی نزیشكدا ئاگاداریان دەكەنەوە بۆ پێدانی پارە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com