نوچەنێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی و گه‌لی كورد ده‌كات.
بۆریس جۆنسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له په‌یامێكیدا بۆ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزی لێده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت “سڵاو و رێزی بێ پایانم قبووڵ بكه، بۆ خۆت و خێزانه‌كه‌ت و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه”.
جۆنسن ده‌شڵێت “گه‌لی كورد ساڵی رابردوو قاره‌مانێتییه‌كی مه‌زنی له شه‌ڕی له‌ناوبردنی داعش پیشاندا و میواندارییه‌كی به‌خشنده‌تان نواند بۆ له خۆگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ئاواره‌ی ناوخۆ”.
هەروەها گوتوویەتی “هیوادارم له ساڵی داهاتوو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستانی عێراق قووڵتر ببنه‌وه. كۆمه‌ڵێك یادگاری زۆر جوانم هه‌یه له سه‌ردانی رابردووم بۆ هه‌ولێر، له 2015 و به هیوام جارێكی تر بگه‌ڕێمه‌وه”.
بۆریس جۆنسن لە پەیامەکەدا رایگەیاندووە “ئومێدی نه‌ورۆزێكی دڵڕفێن و پڕ له ئاشتی و ساڵێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ ئێوه ده‌خوازم، ئه‌م رۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه”.