نوچەنێت
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ 4 هەزار و 500 کەس دەچنە سعودیە بۆ حەجکردن و دەشڵێت “ ژمارەی حاجییان بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکانە”.
86 هەزار و 463 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تۆمارکردبوو. بە ساڵەكانی 2017، 2018، 2019 ناوی 13 هەزار و 80 كەس گەڕایەوە. هەزار و 291 كەسیش وەكو یەدەگ دانراون.
حاجی هەڵگۆرد، بەڕێوبەری ئایتی لە بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرە بە (رووداو)ی راگەیاند: ئەگەر حاجییەك لەو دوو ساڵە دەرفەتی حەجكردنی بۆ نەڕەخسا، ئەوا لە ساڵی 2019 بێ تیروپشك سەردانی ماڵی خوا دەكات.
حاجی هەڵگۆرد دەڵێت، ژمارەی حاجیان بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکانە، بەجۆرێک لە هەر ساڵێكدا بۆ هەولێر 1500 کەس، بۆ سلێمانی 1400 کەس و بۆ دهۆک 1090 کەس دانراون. ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، هەڵەبجە وەک پارێزگا هەژمارکراوە و 120 كورسی حەجی بۆ دانراون. لە ئیدارەی گەرمیانیش 250 کەس ناویان دەرچووە.
ئەو بەر پرسە لە وەزارەتی ئەوقاف گوتی، ئەمساڵ زیاتر لە 95 رێنوێنیکار هاوڕێیەتی حاجییان دەكەن و لە كوردستان بڕی 4 ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقي لە هەر حاجییەك وەردەگیرێت