نوچەنێت
سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردییه‌وه، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و گه‌لی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت “نه‌ورۆز جه‌ژنى بووژانه‌وه و به‌هێزبوونی گیانى نیشتمانیی نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو گه‌لی كوردستانه”.
رۆژی دوو شەممە 20-3-2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی کورد نەورۆز ،پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند” جه‌ژنی نه‌ورۆز له نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، ئه‌و جه‌ژنه‌ی به درێژاییی مێژووی كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه‌ی سروشتدا، رۆژی نوێبوونه‌وه‌ی گیانى نیشتمانپه‌روه‌ریی كورد بووه، بۆیه‌ش به راستی نه‌ورۆز بۆ كورد و كوردستان جه‌ژنی نوێبوونه‌وه‌یه”.
بارزانی لەپەیامەکەدا دەڵێت “پیرۆزبایی له یه‌كە به یه‌كه‌ی خێزانی سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌م، كه به خوێن و قاره‌مانێتیی ئه‌و شه‌هیدانه، ئێستا كوردستان جه‌ژنی سه‌ركه‌وتن و تێكشكاندنی داعش ده‌گێڕێت”.
سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، هەروەها داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان دەکات له‌پێناو پاراستنی هه‌موو ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگیان بكه‌نه یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به شێوه‌ی لێكتێگه‌یشتن و ئاشتیانه، هه‌موو كێشه و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان، فره‌هێزی و گوێنه‌دانه سه‌روه‌ریی خاك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێبینین.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردییه‌وه، پیرۆزبایی له یه‌كە به یه‌كه‌ی خێزانی سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌م كه به خوێن و قاره‌مانێتیی ئه‌و شه‌هیدانه، ئێستا كوردستان جه‌ژنی سه‌ركه‌وتن و تێكشكاندنی داعش ده‌گێڕێت. پیرۆزبایی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، له ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ و خۆبه‌خشان ده‌كه‌م كه سه‌قامگیریی كوردستانیان پاراستووه. پیرۆزبایی له فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌كه‌م كه به خۆڕاگریی خۆیان، هێزیان دایه گه‌ل و حكوومه‌تی كوردستان.
جه‌ژنی نه‌ورۆز له نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، ئه‌و جه‌ژنه‌ی به درێژاییی مێژووی كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه‌ی سروشتدا، ڕۆژی نوێبوونه‌وه‌ی گیانى نیشتمانپه‌روه‌ریی كورد بووه، بۆیه‌ش به ڕاستی نه‌ورۆز بۆ كورد و كوردستان جه‌ژنی نوێبوونه‌وه‌یه. پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌م كه جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گێڕن، هیوادارم جه‌ژنی پێشكه‌وتن و ئارامیی زیاتر بێت بۆ هه‌موومان.
له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا ڕاسته هێشتا زۆر له خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ناوچه‌ی شنگال له‌به‌ر ده‌ستی داعشدا ماون، تا ئێستاش قورساییی شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی داعش به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا ماون، هێشتا قورساییی قه‌یرانی ئابووری به‌سه‌ر كوردستاندا ماوه، به‌ڵام به هه‌وڵی بێ‌وچان، به‌رده‌وام خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان له ده‌ستی داعش ڕزگار ده‌كرێن، سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه، گه‌لی كوردستانی وه‌ك میلله‌تێكی پارێزه‌ری ئازادی و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان به هه‌موو جیهان ناساندووه، ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان و كاركردنی به‌رده‌وامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حكوومه‌ت و هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له‌وباره‌یه‌وه، هیوایه‌كی به‌هێزی كۆتاییهێنان به هه‌موو قه‌یران و كێشه‌كان ده‌به‌خشن.
له نه‌ورۆزدا، له پیرۆزترین ڕۆژی كوردستاندا، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م له‌پێناو پاراستنی هه‌موو ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگیان بكه‌نه یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به شێوه‌ی لێكتێگه‌یشتن و ئاشتیانه، هه‌موو كێشه و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان، فره‌هێزی و گوێنه‌دانه سه‌روه‌ریی خاك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێبینین.
هیوادارم به دڵێكی پڕ له خۆشی و گه‌شبینییه‌وه جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ خێزان و ئازیزانتاندا پیرۆز بكه‌ن و به پاراستنی ژینگه و سروشتی كوردستان، دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستیی خۆتان له‌گه‌ڵ سروشتی جوانی كوردستاندا نیشان بده‌ن.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
20/3/2017