چوار په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ی گۆڕان موچه‌ی 6 مانگی خانه‌نشینیان وه‌رگرت
نوچەنێت. رادیۆ نەوا
چوار په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ساڵی رابردوو ده‌ستیان له كاركێشابوه‌وه و داوای نه‌مانی موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانیان كردبوو موچه‌ی 6 مانگی خانه‌نشینیان پێكه‌وه وه‌رگرتوه.
رۆژنامه‌ی رووداو له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر زاری “ڕابه‌ر سدیق محه‌مه‌د” به‌رێوبه‌ری گشتی خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردۆته‌وه هه‌ریه‌ك له “شاهۆ سه‌عید” و “زانا ره‌ئوف” و “په‌ریهان قوبیلای” و “جه‌عفه‌ر عه‌لی ڕه‌سوڵ” په‌رله‌مانتارانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له ڕێگای وه‌كیلی خۆیانه‌وه سه‌ردانی ئه‌وانیان كردوه وداوای موچه‌ی خانه‌نشینیان كردوه و داواكاریشبوون كه مووچه‌كه‌یان له هه‌ولێره‌وه بگوازرێته‌وه بۆ سلێمانی.
شایانی باسه ئه‌و 4 په‌رله‌مانتاره پێشتر داوایان كردبوو كه موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران نه‌مێنێت و ڕاشیانگه‌یاندبوو كه ئه‌وان ئه‌و مووچه‌یه وه‌رناگرن.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه به پێی نوسراوێك كه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خانه‌نشینی سلێمانیه‌وه ده‌ستیان كه‌وتوه هه‌ریه‌ك له‌و 4 په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان موچه‌ی 6 مانگی خانه‌نشینی خۆیان پێكه‌وه وه‌رگرتوه كه ده‌كاته 39 ملیۆن و 260 هه‌زار دینار.
له‌و باره‌وه “محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم” كه‌سایه‌تی دیاری ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ ئاگایی خۆی نیشانداوه و “په‌یمان عیزه‌دین” په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستانیش باسی له‌وه‌كردوه بڕواناكات ئه‌وان ئه‌و موچه‌یه وه‌ربگرن چوون هه‌ر خۆیان له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسیان له‌وه كردبوو كه مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رناگرن.
لای خۆشیه‌وه “شاهۆ سه‌عید” وته‌بێژی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێك له‌و چوار په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه وێرای پشت‌راست كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌روو كه ئه‌و پاره‌یه لای خۆی هه‌ڵده‌گرێت و هه‌ركات خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران نه‌ما، موچه‌كه بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.