گرژییەکانی بەغداو هەولێر چووە قۆناغی لەشکرکێشی
نوچەنێت
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست نوچه نێت كه‌وتووه، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندین جۆری چه‌كی قورسی ره‌وانه‌ی شاری كه‌ركوك كردووه‌و بریاریشه سبه‌ینێ سه‌ردانی شاری کەرکوک بكات و هه‌ر له‌و شاره‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌رێوه بچێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان، مالكی نزیكه‌ی 1000 سه‌ربازی عه‌ره‌ب و چەندین جۆر چەکی قورسی له‌پارێزگاكانی باشووره‌وه هێناوه‌ته شاری كه‌ركوك و له‌به‌شی هه‌واڵگری فیرقه‌ی 12 سوپای عیراقی له‌و شاره جێگیری كردوون.
ره‌وانه كردنی سه‌ربازی عه‌ره‌ب له‌باشووری عیراقه‌وه بۆ شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیره له‌كاتێكدایه، ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و قوڵ بوونه‌وه ده‌چێت، هاوكات به‌وته‌ی چاودێرانیش په‌یوه‌ندی به داواكاری عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌وه هه‌یه كه داوایان كردبوو حكومه‌تی ناوه‌ندی هێزی یاسایی ره‌وانه‌ی پارێزگای كه‌ركوك بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك توانای كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه‌یان نیه.
پێشتر، كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری عیراقیه له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك داوایان له نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر كردبوو، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش له‌كه‌ركوك ده‌ربكات و سوپای عیراقی دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌و شاره بگرێته ده‌ست.