پەرلەمانتارێکی یەکێتی هانی خۆپیشاندان دەدات لەهەولێر، پشتیوانی خۆپیشاندانەکەی ئەمرۆ دەکات

0

پەرلەمانتارێکی یەکێتی هانی خۆپیشاندان دەدات لەهەولێر، پشتیوانی خۆپیشاندانەکەی ئەمرۆ دەکات

نوچەنێت، سبه‌ی‌
ئه‌ندامێكی یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ گومانه‌وه‌ له‌ كه‌شی خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ڕوانێت و ته‌ئكید له‌وه‌شده‌كاته‌وه،‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكردوه‌ ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ی‌ رویدا.
گۆران ئازاد، په‌رله‌مانتاری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌ لێدوانێكدا سه‌باره‌ت  به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مان به‌ (سبه‌ی‌) وت: ئەو خۆپیشاندانە پەیوەست نیە بە پەرلەمانەوە، بەڵکو پێویستبو بچنە بەردەم حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و داواكه‌شیان باشتر ده‌گه‌یشت.
وتیشی: لە پەرلەمان لیژنەی پەیوەندیدار هەیە و 3 رۆژ پێش ئێستا کۆبونەوە کراوەو ئیدانەی ئەو کارەیان کردوە، هەروەک پرۆژە یاسایەکیان ئامادەکردوە بۆ ئەو مەبەستە.
گۆران ئازاد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه‌: دەیان پرسی گەندەڵی گەورە و دەیان کێشەی دیکە هەیە لە هەرێمدا و بەتایبەتیش لە هەولێر، بەڵام تا ئێستا نەمبینیوە له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندانی لەم شێوەیەی ئێستا بکرێت، گەر دو خۆپیشاندانی هاوشێوە لەسەر پرسەکانی گەندەڵی‌ بکرایه‌، ئاراستەی چاکسازییەکان خێراتر دەبو.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com