سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف: خۆپیشاندەران نوێنەریان نەبوو ئامانجیان نەبوو داوایان نەبوو

0

سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف: خۆپیشاندەران نوێنەریان نەبوو ئامانجیان نەبوو داوایان نەبوو

نوچەنێت

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه‌ تاكو ئێستا نازانین ئامانج و رێكخه‌رانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئه‌مڕۆ هاتنه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان و دواتر له‌ شه‌قامی شه‌ست مه‌تری له‌ هه‌ولێر, چین و كێن, ئامانجیان نه‌بوو.
به‌شیر خه‌لیل بۆ ئاژانسی هه‌واڵ و رادیۆی په‌یامنێر وتیشی: كاتێك هاتنه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان وه‌كو لیژنه‌ی ئه‌وقاف و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی په‌رله‌مان چووین بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازیان لێبكه‌ین, زۆر هه‌وڵمان دا بزانین چییان ده‌وێ و مه‌به‌ستیان چییه‌ و داواكارییان چییه‌, به‌ بڵندگۆ قسه‌مان بۆ كردن بۆ ئه‌وه‌ی گوێمان لێبگرن, وتمان با گوێتان لێبگرین بزانین ئێوه‌ داواكاریتان چییه‌, ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست گۆڤاری چرپه‌یه‌, ئه‌وه‌ هه‌مووی هاتۆته‌جێ و گۆڤاره‌كه‌ داخراوه‌ و سه‌رنوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه‌.
ئاماژه‌یدا: له‌په‌رله‌مان كاركراوه‌ بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ یاسایه‌ك, ئه‌وه‌ش یه‌ك له‌ داواكاری ئێوه‌ بوو, ئه‌گه‌ر داواكاری دیكه‌تان هه‌یه‌ , با نوێنه‌رتان بێت قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین, به‌ڵام نه‌ نوێنه‌ریان هات و نه‌ گوێیان له‌ قسه‌كانی ئێمه‌ گرت و نه‌ ئێمه‌ زانیمان ئه‌وان چییان ده‌وێت, كه‌واته‌ ئه‌وان ئامانجیان نه‌بوو و نوێنه‌ریان نه‌بوو, داوایان نه‌بوو.
روونیكرده‌وه‌: زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ ئاراسته‌كه‌ی گۆڕا و توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌, هه‌ر له‌ پێش ته‌لاری په‌رله‌مان ئه‌و توندوتیژییانه‌ ده‌ستی پێكرد و چه‌ندین پۆلیس و پاسه‌وانی په‌رله‌مان به‌به‌رد و شتی دیكه‌ برینداربوون, چه‌ند دوكان و شوێنی گشتی سوتێنرا, ئێمه‌ وه‌كو لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ ده‌ست به‌ خۆپیشاندان بكه‌ن كاره‌كانمان ته‌واو كردوه‌و ئه‌و بێرێزییه‌مان قه‌بول نه‌كردو هه‌روه‌ها حكومه‌تیش قه‌بولی نه‌كردووه‌.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com