خوێن مژەکان گەشتنە قەڵادزێ، خوێندکاران لەهەوڵی چارەسەردایە
نوچەنێت تایبەت
بەرپرسی لقی پشدەری کۆمەڵەی خوێندکارانی یەکێتی، هەواڵی ئاڵودەبوونی چەند خوێندکارێک بە خوێن مژین بۆ نوچەنێت پشت راست دەکاتەوە، رایدەگەیەنێت، بەشێوەیەکی زانستی لەهەوڵی چارەسەری ئەو خوێندکارانەن.
لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی شاری قەڵادزێ، دیاردەی ئاڵودەبوون بە مژینی خوێن، لەناو خوێندکاراندا بڵاو دەبێتەوە، سەرچاوەیەکی پەیوەندار لەو قوتابخانەیە، بە ماڵپەڕی قەڵادزەی راگەیاندووە، “لەماوەى چەند رۆژى رابردوودا لەناو پۆڵدا قوتابیەک لەڕێگەى ئاسنى قەڵەم دادەرەوە دەستى خۆى بریندار کردووە و خوینى دەستى خۆى مژیوە و مامۆستاى وانەکە پیى زانیوە، دواى بەدواچوونى مامۆستایانى ئەو قوتابخانەیە دەر کەوتووە کە ٦ قوتابى لەهەردوو ڕەگەز فێری خوین مژینى یەکتر بوون”.
کامۆی خوێندکاران، بەرپرسی لقی پشدەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، بۆ نوچەنێت وێڕای پشتراستکردنەوەی سەرهەڵدانی ئەو دیاردەیە رایگەیاند کە لەهەوڵدان بۆ چارەسەرکردن و وتی”ئێمه وه‌ك لقی پشده‌ری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران، دوا به‌وای ئه‌وه‌ی به‌دوا داچونی وردمان بۆ بابه‌ته‌كه كرد و به بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستيارمان زانی، هه‌ستاين به په‌يوه‌ندی كردن به به‌ريوه‌به‌ری ئه‌و خوێندنگايه و دواتر ئه‌و ئاڵوده بونه شتيكی سه‌ره‌تای بوو، بۆيه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌شه‌نه نه‌كات بريارماندا ليژنه‌يه‌كی پزيشكی له شاری سلێمانيه‌وه بهێنین بۆ شاری قه‌لادزێ، قسه‌مان له‌گه‌ڵ ليژنه‌ی ئه‌و دكتۆرانه كرد، ئه‌وانيش پيان راگه‌ياندن كه به‌زوترين كات دێن و رينمای و چارەسەری ته‌واو ئه‌ده‌ن”.
ئەو بەرپرسەی کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ نوچەنێت وتیشی”به‌رێوه‌به‌ری خوێندگاكه كه‌سوكاريانی لێ ئه‌گادار كردونه‌وه، ئه‌گه‌ر جارێكی تر ئه‌م كاره دوباره بيته‌وه ئه‌وه ده‌ر ئه‌كرێن، تا ئيستا ئه‌وان هيچ هه‌ڵويستيان نه‌بوه، بەڵام ئێمە دوا به‌وای هاتنی ليژنه پزیشکیە‌كه سه‌ردانی ئه‌وانيش ئه‌كه‌ين”.
بۆ بیرهێنانەوە ماوەیەک لەمەوبەر هەمان دیاردە لەیەکێک لەخوێندگاکانی هەولێر سەریهەڵدا.