پەیجی لایەنگرانی پارتی و بارزانی: پابەندی بریاری مەکتەبی سیاسی نابین بەردەوام دەبین

0

پەیجی لایەنگرانی پارتی و بارزانی: پابەندی بریاری مەکتەبی سیاسی نابین بەردەوام دەبین

سەرچاوەیەک: ناتوانن بەردەوام بن چونکە ئەوان لای پارتی ناسراون

نوچەنێت

دوای بریاری مەکتەبی سیاسی پارتی، کە داوای کرد هەرچی پەیجە لە فەیسبووک کەبەناوی پارتیەوە کراوەتەوە دابخرێن، یەکێک لەپەیجەکان رایدەگەیەنێت، پابەند نابێ بەبڕیای مەکتەبی سیاسی پارتیەوەو بەردەوام دەبن، سەرچاوەیەکیش رایدەگەیەنێت، ئەو پەیجە ناتوانێ بەردەوام بێت، چونکە بەرێوەبەرانی لای پارتی ناسراون.

پەیجی لایەنگرانی پارتی بارزانی، لە وەڵامی مەکتەبی سیاسی حزبەکەیدا، کە داوایانکردبوو هەرچی پەیجە بەناوی پارتی لە فەیسبووک کراوەتەوە دابخرێن، لە راگەیانراوێکدا نوسویانە”له‌ کارکردن دا زۆر سه‌ربه‌خۆیانه‌ کارده‌که‌ین و لایه‌نگرانی پارتی و هه‌موو کوردستانیش دلنیاده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ په‌یره‌وه‌ راسته‌قینه‌کانی رێبازی بارزانی ئه‌م په‌یجه‌ به‌رێوه‌ده‌به‌ن و ناچنه‌ ژێر بالی هیچ به‌رپرس و که‌سێکه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین”.

هەروەک نوسیویانە”ئێمه‌ له‌ په‌یجی لایه‌نگران بریارمان داوه‌ هه‌رگیز نه‌بین به‌ په‌رژین و قه‌لغان بۆ به‌ به‌رگری کردن له‌ گه‌نده‌لیه‌کانی به‌رپرسان، به‌لکو وه‌ك ئه‌رکێك و هه‌ست کردن به‌ به‌رپرسیاره‌تی و دلسۆزی بۆ پارته‌که‌مان پێش هه‌موو که‌س و لایه‌نێك ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌یان بکه‌ین و پێیان بلێین گه‌نده‌ل وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ست خۆشی له‌ هه‌ر به‌رپرسێك ده‌که‌ین که‌ ئه‌رکی خۆی راپه‌رێنێ و کاری باش ئه‌نجام بدات”.
ئەو پەیجەی پارتی رەخنە لە مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان دەگرێت، رایگەیاندووە”ئێمه‌ چاوه‌ری ئه‌وه‌ بووین كه‌ رۆژیك بێت و ده‌ست خۆشی و سوپاسمان بكه‌ن، بۆ ماندووبوونه‌و شه‌و نوخونیه‌ی كه‌ ئیمه‌ ئه‌ی كه‌ین، به‌بی به‌رامبه‌ر و بگره‌ له‌ سه‌ر حسابی شەخسی خۆشمان ئه‌م په‌یچه‌ به‌ریوه‌ ده‌به‌ین، كه‌ ئه‌وه‌شتان نه‌كرد به‌ڵكو ئیستا ده‌تانه‌ویت به‌بریاریك ئێوه‌ ئه‌و خزمه‌ت و ماندووبوونه‌ی ئێمه‌ به‌ هه‌ده‌ر بده‌ن؟ رێز له‌ بریاره‌كه‌تان ده‌گرین و هه‌ر لیره‌ شه‌وه‌ ده‌مانه‌ویت بڵێین ئه‌گه‌ر ئیوه‌ ده‌تانه‌ویت رینمای و ئامۆژگاریمان بكه‌ن ئه‌وا ئێمه‌ به‌ خۆشحالیه‌وه‌ ئاماده‌دە‌بین لەگه‌ڵ جه‌نابتان دابنیشین و پابه‌ندی ئه‌و رینه‌مایانه‌ و ئامۆژگاریانەبین”. بەڵام تەئکید لەوە دەکەنەوە کە “بەردەوام دەبین”.

لەگەڵ رەتکردنەوەی داخستنی پەیجەکەیان، سەرچاوەیەک بۆ نوچەنێت دەڵێت”ئەو پەیجە ناتوانێ پابەند نەبێت چونکە بەڕێوەبەرانی لای پارتی ناسراون و پێشتر لەلایەن پارتی یەوە خەڵاتکراون و بە ئاشکرا ئاهەنگیان گێڕاوە بۆ یادی پەیجەکەیان، پارتی ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکات چونکە لەراگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسیدا هاتووە، کە ئیجرائات دەکەن”

وەلامی پەیجەکەی پارتی …. لەخوارەوەی ئەم وەڵامە راگەیەنراوی مەکتەبی سیاسی پارتی بخوێنەوە

لایەنگرانی پارتی و بارزانی له فەیسبووك

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

بۆ/ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان .

په‌یجی لایه‌نگران که‌ ئێستا به‌ پالپشتی لایك و به‌شداربوونی هه‌زاران له‌ لایه‌نگران و هاولاتیانی کوردستان به‌ شانازیه‌وه‌ پێگه‌یه‌کی به‌هێزی لایه‌نگرانی پارتیه‌ له‌ تۆری کۆمه‌لایه‌تی فیس بووك.
به‌ر له‌ سالێك وه‌ك هه‌ستکردن به‌ گرنگی ئه‌م بواره‌ نوێ و مۆدێرنه‌ی راگه‌یاندن و زۆربوونی به‌کارهێنه‌رانی و هه‌ست كردن به‌ بۆشایه‌ك له‌ ئه‌م تۆره‌ جیهانیه‌ له‌ کوردستان دامه‌زرا …
ئێمه‌ له‌ کارکردندا هه‌ولمان داوه‌ پێگیری به‌ ئه‌تیکی راگه‌یاندن و پاراستنی ئه‌خلاقی به‌رزی پارتایه‌تی خۆمان بکه‌ین .
وه‌ کاررمان کردووه‌ له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی ئینتیمای گه‌نج به‌رامبه‌ر خاك و نه‌ته‌وه‌ و هه‌لگری گوتارێكی نه‌ته‌ویی بوین و پێش هه‌ر گوتارێکی تر .
هه‌ولمان داوه‌ له‌ گه‌نجی خۆمان بگه‌یێنین که‌ ئێستا به‌رهه‌می خه‌باتی رابردووه‌ و ( سفره‌ی حازر نیه‌ ) وه‌ له‌هامان کاتیشدا هه‌ولدانی ئێستامان به‌ ئاراسته‌ی هه‌نگاوه‌کانی سه‌رۆك بارزانیه‌ و چاوه‌رێ ی داهاتوویه‌کی گه‌شین .
له‌ ماوه‌ی سالێك زیاتر له‌ کارکردنمان دا خێرابووین له‌ گه‌یاندنی هه‌وڵ راستگۆ له‌ گواستنه‌وی دا ، هه‌میشه‌ هه‌لوێستمان راشکاوانه‌ بووه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر بابه‌ت و روداوێك و به‌ باشمان وتووه‌ باش و به‌ خراپیشمان وتووه‌ خراپ .
له‌ بنه‌ره‌ت دا درووست بون و ئامانج له‌ درووست بوونی پیجه‌که‌مان خزمه‌تکردنه‌ له‌سه‌ر شا رێبازی کورداتی که‌ رێبازی بارزانیه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر توانیبێتمان له‌م ماوه‌یه‌دا خزمه‌تێك پێشکه‌ش بکه‌ین ئه‌وا بۆئێمه‌ جێگه‌ی شانازیه‌.

له‌ داهاتوودا هه‌ولده‌ده‌ین بابه‌تی بابه‌تیانه‌ و شیکاری به‌لاو بکه‌ینه‌وه‌ گرنگی به‌ راستیه‌کان بده‌ین ، بابه‌ته‌کانی ئێمه‌ به‌ ناوی نوسه‌ره‌کانیان به‌لاوده‌کرێته‌وه‌ وه‌ نوسه‌ره‌کانیش به‌رامبه‌ر نوسینه‌کانیان به‌رپرسیارن ته‌نانه‌ت بۆ به‌رده‌م دادگاش بێت .
ئێمه‌ له‌ به‌رێوه‌بردنی په‌یج گرنگی به‌ رای جیاواز ده‌ده‌ین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناره‌واش بن ، چونکه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ گه‌ر جیاوازیه‌کان نه‌بوانه‌ شاراستانیه‌کان درووست نه‌ده‌بوون .

ئێمه‌ هه‌رگیز له‌ ململانێدا نین له‌گه‌ل هه‌ندێ په‌یجی تری لایه‌نه‌کانی سیایسی که‌ له‌ قه‌یرانی ئه‌خلاق دان ، چونکه‌ ئه‌خلاقی سیاسیمان رێگه‌مان پێنادات که‌ بکه‌وینه‌ ململانێیه‌که‌وه‌ له‌گه‌ل که‌سانێك که‌ رێز له‌ بنه‌ماکان نه‌گرن و دوور له‌ هه‌ر به‌هایه‌ك و قیه‌مێك بیربکه‌نه‌وه‌ .هه‌رگیز رازی نین و رازیش نابین که‌ که‌سانێك مێژووی خۆیان و ملله‌ته‌که‌یان بشیوینن له‌گه‌لیان به‌راورد بکرێین ؟! ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌ کارکردن دا پارته‌که‌مان به‌ ئامرازێک ده‌زانین بۆ خزمه‌تکردنی ملله‌تی خۆمان وه‌ ئامانج له‌ دامه‌زراندنی پاریتیش هه‌ر ئه‌مه‌ بووه‌ .
سه‌باره‌ت به‌ کارکردنمان ده‌مه‌وێت رایگه‌یه‌نم :
له‌ کارکردن دا زۆر سه‌ربه‌خۆیانه‌ کارده‌که‌ین و لایه‌نگرانی پارتی و هه‌موو کوردستانیش دلنیاده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ په‌یره‌وه‌ راسته‌قینه‌کانی رێبازی بارزانی ئه‌م په‌یجه‌ به‌رێوه‌ده‌به‌ن و ناچنه‌ ژێر بالی هیچ به‌رپرس و که‌سێکه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین .
پالپشتی ئێمه‌ لایکی هه‌زاران ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی و هاولاتیانی کوردستانه‌ ، سه‌ربه‌خۆیانه‌ بریارمان داوه‌ خزمه‌ت بکه‌ین و به‌ردوامیش ده‌بین ، چونکه‌ لای ئێمه‌ خزمه‌تکردنی ملله‌ت و ولاتی خۆمان ئه‌رکه‌ و جێگه‌ی ئیفتخاره‌ . ئیوه‌ش وه‌كو به‌رپرسان وه‌ك هه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ئه‌گه‌ر لایکی په‌یجه‌که‌ی ئێمه‌ی کردبێت ده‌توانێت بابه‌ته‌کانمان ببینێت و بخوێنێته‌وه‌ ..
ئێمه‌ له‌ په‌یجی لایه‌نگران بریارمان داوه‌ هه‌رگیز نه‌بین به‌ په‌رژین و قه‌لغان بۆ به‌ به‌رگری کردن له‌ گه‌نده‌لیه‌کانی به‌رپرسان به‌لکو وه‌ك ئه‌رکێك و هه‌ست کردن به‌ به‌رپرسیاره‌تی و دلسۆزی بۆ پارته‌که‌مان پێش هه‌موو که‌س و لایه‌نێك ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌یان بکه‌ین و پێیان بلێین گه‌نده‌ل وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ست خۆشی له‌ هه‌ر به‌رپرسێك ده‌که‌ین که‌ ئه‌رکی خۆی راپه‌رێنێ و کاری باش ئه‌نجام بدات ….
له‌ كۆتای دا ده‌لین ئیمه‌ چاوه‌ری ئه‌وه‌ بووین كه‌ رۆژیك بیت و ده‌ست خۆشی و سوپاسمان بكه‌ن بۆ ماندووبوونه‌و شه‌و نوخونیه‌ی كه‌ ئیمه‌ ئه‌ی كه‌ین ، به‌بی به‌رامبه‌ر و بگره‌ له‌ سه‌ر حسابی شخسی خۆشمان ئه‌م په‌یچه‌ به‌ریوه‌ ده‌به‌ین، كه‌ ئه‌وه‌شتان نه‌كرد به‌لكو ئیستا ده‌تانه‌ویت به‌بریاریك ئیوه‌ ئه‌و خزمه‌ت و ماندووبوونه‌ی ئیمه‌ به‌ هه‌ده‌ر بده‌ن ؟ ریز له‌ بریاره‌كه‌تان ده‌گرین و هه‌ر لیره‌ شه‌وه‌ ده‌مانه‌ویت بلین ئه‌گه‌ر ئیوه‌ ده‌تانه‌ویت رینمای و ئامۆژگاریمان بكه‌ن ئه‌وا ئیمه‌ به‌ خۆشحالیه‌وه‌ ئاماده‌ده‌بین له‌ گه‌ل جه‌نابتان دابنیشین وپابه‌ندی ئه‌و رینه‌مایانه‌ و ئامۆژگاریاكانه‌ ب بین ، بۆیه‌ ئیمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین به‌ خزمتكردن جونكه‌ پارتی مولكی هه‌موومانه‌و خزمه‌تكردنیشمان به‌ پارتی وه‌كو دروشمی په‌یچه‌كه‌مان ( خزمەتكردنم بۆ پارتی فەرزێكەو جێ بەجێ دەكەم…تاكە شتێك كە هی خۆمە، روحە ئه‌ویش قوربانی مسعود بارزانی دەكەم..)
لایه نگرانی پارتی و بارزانی له فه یس بووك
12/5/2012

 بۆ خوێندنەوەی راگەیاندراوی مەکتەبی سیاسی پارتی کلیک بکە…

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com