سه‌در دێته‌وه هه‌ولێر، یان بارزانى ده‌ڕواته نه‌جه‌ف؟
هەوراز ئەمین . نوچەنێت
سه‌رچاوه‌كانی نزیك له ره‌وتى سه‌در به‌ئاژانسی شه‌ت نیوزیان راگه‌یاند، موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ره‌وتى سه‌در بانگێشتنامه‌ى ئاراسته‌ى هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێم و جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتلافی عیراقیه‌و ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عیراق كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى خولى دووه‌می دانووستانه پێج قۆڵیه‌كانیان ببه‌نه شاری نه‌جه‌ف، تا له‌وێ تاوتوێى سه‌ندنه‌وه‌ی متمانە له نوری مالكى بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه هه‌ندێك له‌وسه‌ركردانه ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ سه‌ردانى نه‌جه‌ف، تا له‌رێگه‌ى دیالۆگ و دانووستانه‌وه هێزێك بكه‌نه‌وه به‌به‌ر پرۆسه‌ى سیاسیداو برگه‌ى هه‌شتى نامه نۆ خاڵیه‌كه‌ش تاوتوێ بكه‌ن كه متمانە سه‌ندنه‌وه‌یه له مالكی، پێشده‌چێت ئه‌و چوار پێنج سه‌ركرده‌یه پێشنیاری ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بكه‌ن له بری نوری مالكی.
خولی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كان له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو و به‌پێى هه‌واڵى میدیاكانى توركیاش موقته‌دا سه‌در له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێشنیاری كردووه، ماوه‌ى 15 رۆژ بده‌نه نوری مالكی ئه‌گه‌ر هاتوو رێكه‌وتنامه‌كه‌ى هه‌ولێری جێبه‌جێ نه‌كرد، ئه‌وا متمانه‌ى لێبسێننه‌وه، ئه‌و واده‌یه‌ی سه‌دریش دیاری كردووه رۆژی پێنج شه‌ممه كۆتایی پێدێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له كوتله‌ى ئه‌حرار، له‌لێدوانێكدا به‌ئاژانسی هه‌واڵى كول العراقی راگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت به‌م نزیكانه موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ره‌وتى سه‌در، به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له خولى دووه‌می كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كان سه‌ردانى شاری هه‌ولێر بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵه‌كانى چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى نیشتمانى به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به‌قه‌یرانه‌كانى عیراق.