برایەکی بێستوون: لەدەرگای بەرپرسانی گۆڕان ماندا هاوکاریان نەکرد… گۆڕان: لە پرسەکەیدا یارمەتیان دەدەین
نوچەنێت
بزوتنەوەی گۆڕان مانگانە زیاتر لەنیو ملیۆن دۆلار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، بەڵام برایەکی رۆژنامەنوس بێستون محمەد رایدەگەیەنێت بۆ چارەسەرکردنی براکەی لەدەرگای بەرپرسانی گۆڕانیان داوەو بەدەمیەوە نەهاتوون، لەبەرانبەریشدا بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، دەچینە پرسەکەیان و یارمەتیان دەدەین.
ئەو برایەی بێستون بۆ هاوڵاتی رەخنە لە بزوتنەوەی گۆران دەگرێت و دەڵێت “ده‌بوایه پێش هه‌موو كه‌س ئه‌وان به‌ده‌میه‌وه بهاتنایه، چونكه بێستون بۆ ئه‌وان كاری ده‌كرد و زۆر دڵسۆزیان بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌ئاستی”.
ئاشكراشیكردووە، گۆڕان چه‌ند هه‌ڵوێستێكی مه‌عنه‌وییان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ماددییان نه‌بووه، راشیگه‌یاندووە“له ده‌رگای به‌رپرسانی گۆڕانماندا، به‌ڵام به‌ده‌میه‌وه نه‌هاتن”.
لەبەرانبەردا بزوتنەوەی گۆڕان دان بەوەدا دەنێت کەکەمتەرخەمبوون بەرانبەر ئەو رۆژنامەنوسەو به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای وشه‌ی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به هاوڵاتی وت “براده‌رانی ئێمه ده‌چن بۆ پرسه‌كه‌ی هه‌رچی پێویست بێت بۆیان ده‌كه‌ین و یارمه‌تیان ده‌ده‌ین.”سه‌باره‌ت به‌گله‌یی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كۆچكردوه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بابه‌کر دڕه‌یی وتیشی “له‌وانه‌یه ئێمه كه‌مته‌رخه‌میمان كردبێت، گله‌یی ئه‌وانیش ده‌خه‌ینه سه‌رچاومان، به‌ڵام توانای ئێمه‌ش دیاری كراوه و بارودۆخی بێستونیش له‌ده‌ره‌وه‌ی توانای ئێمه بووه.”
ئەگەرچی به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، مانگانه زیاتر لە نیوملیۆن دۆلار لە حکومەتی کوردستان وەردەگرن، به‌ڵام وەک ئەو برایەی بێستوون رایگەیاندووە ئامادەنەبوون هاوکاری ئەرۆژنامەنوسە بکەن، کە بەپێی بەرپرسانی راگەیاندنی گۆڕان رۆژنامەوانێکی چالاک بووە و لەکاتی خۆیدا هەواڵەکانی پێ گەیاندوون.
بێستوون محمەد رۆژنامەوانێکی چالاکی ماڵپەڕی سبەی و دەنگی گۆڕانی بزوتنەوەی گۆڕان بوو، شەوی (5/8/2011)، كاتێك لە سلێمانی یەوە بەرەو بەكرەجۆ بۆ ماڵی خۆی دەگەڕایەوە لەسەر پردی قلیاسان، توشی رووداوی پێدادانی ئۆتۆمبێل دەبێت و لەهۆش خۆی دەچێت، لەو بەروارەوە تاکو ئەمرۆ کە کۆچی دوای کرد لە حاڵەتی غەیبوبەدا بوو.
بۆ هەواڵی پەیوەندار کلیک بکە..