مالیکی مەرجەکانی بۆ وازهێنان ئاشکرا دەکات، تاڵەبانی لەگەڵ مانەوەی مالکی یە

0

مالیکی مەرجەکانی بۆ وازهێنان ئاشکرا دەکات، تاڵەبانی لەگەڵ مانەوەی مالکی یە
نوچه‌ نێت
به‌پێى هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ى سیاسه‌ى كوه‌یتى، جه‌لال تاڵه‌بانى لەگەڵ مانه‌وه‌ى نوری مالكییه‌‌ له‌ پۆسته‌كه‌یداو، مالكیش مه‌رجی خۆی هەیە بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌.
رۆژنامه‌ى سیاسه‌ى كوه‌یتى له‌ژماره‌ى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌دا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ نوری مالكى سه‌رۆك وه‌زیر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نیشتمانى و حزبی ده‌عوه‌وه‌ فشارێكی زۆری خراوه‌ته‌ سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌.
رۆژنامه‌كه‌ پشت به‌ستوو به‌قسه‌ى به‌رپرسێكی كورد كه‌ ناوى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ نووسیویه‌تى، هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعود بارزانی و ئه‌یاد عه‌لاوی و موقته‌دا سه‌در پێیان وایه‌ كێشه‌كه‌ ته‌نها له‌رێگه‌ى لابردنى نوری مالكیه‌وه‌ كۆتایی پێدێت، هاوكات جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆماری عێراق كه‌ ئێستا هه‌وڵه‌كانى چركردووه‌ته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، پشتگیری له‌مانه‌وه‌ى نوری مالكی ده‌كات له‌پۆسته‌كه‌یدا وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یه‌وێت ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانى ئیئتلافی عیراقیه‌ رازی بكات.
لای خۆشیه‌وه‌،عه‌بدول ئه‌میر حسێن په‌رله‌مانتاری كوتله‌ى ئه‌حرار له‌په‌رله‌مانى عیراق، به‌رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاند، مالكی به‌نیازی ئه‌وه‌یه‌ ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌ به‌ڵام به‌مه‌رجێك فراكسیۆنی هاوپه‌یمانى نیشتمانى ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له‌جێگه‌كه‌ى كاندید بكات.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com