جیاوازی خیتابی کوردی گەشتە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
سەرکردایەتی کورد وەزیرە کوردەکان هاندەدەن بەشداری کۆبونەوەکەی مالیکی نەکەن، پارێزگاری کەرکوکیش دەنێرنە پێشوازی
نوچەنێت
وێڕای رەخنەی زۆر لە سیاسییەکوردەکان لە بەغداو هەولێر لە مەڕ جیاوازی لە خیتابیاندا بەرانبەر بە پرسەکان، جیاوازی خیتابی کوردی دەگاتە سەرۆکایەتی هەرێم، سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکی هەرێم، پێشوازی پارێزگاری کەرکوک لە مالیکی، بە شەرمەزاری ناو دەبات و وەک جیاوازی ئەوان لە هەرێمی کوردستان دەیناسێنێت، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرمێش. ئاشکرای دەکات، پارێزگاری کەرکوک، بە ئاگاداری سەرکردایەتی کورد پێشوازی لە مالیکی کردووە.
دوای سەردانەکەی مالیکی بۆ کەرکوک، کە سەرکردە و سیاسییەکوردەکان بە سەردانێکی ئیستفزازی و لەدژی کورد لەقەڵەمیاندا، لەسەرۆکایەتی هەرێمەوە دوو لێدوان و رای جیاواز راگەینرا، سەرەتاو لەوتارێکدا کە لەراگەیاندنەکان بڵاوی کردەوە، فەیسەڵ دەباغ سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رەخنەی لە پارێزگاری کەرکوک و بەرپرسەکوردەکانی ئیدارەی ئەو شارە گرتوو نوسی” خۆزگه‌م ده‌خواست وه‌ک وه‌زیره کورده‌کانی به‌غدا، ئیداره‌ی که‌رکووکیش بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌که‌ی مالیکییان بکردایه، ئه‌و کات ئیتر مالیکی به فه‌شه‌لی و ده‌ستبه‌تاڵییه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه به‌غدا و په‌ندێكیش ده‌بوو بۆی و قه‌تیش به ژیانی خۆی ئه‌مه‌ی دووباره نه‌ده‌کرده‌وه، به‌ڵام چی بکه‌ین بۆ ئه‌وه ئیداره‌یه که به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێشوازیی لێی کرد و ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌یه‌ی وه‌زیرانی کوردی بێبایه‌خ کرد!”.
سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هێرش دەکاتە سەر ئیدارەی شارەکەو لێیان دەپرسێت ئایا هەست بەشەرمەزاری ناکەن؟ و دەڵێت”با مالیکی ته‌نیا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و شاره کۆ ببووایه‌ته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌به‌کان کردیان و ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێم نه‌بوون. من هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌و ئیداره‌یه ده‌ڵێم، چیتان له‌و عه‌ره‌بانه که‌متر بوو، که ئه‌وان به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار بکه‌ن و ئێوه‌یش به‌م شێوه‌یه؟ ئایا ئێستا که ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئه‌وانتان دیت، هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ناکه‌ن؟ به تایبه‌تی ئه‌سڵه‌ن کۆبوونه‌وه‌که‌ی مالیکی له‌ناو بینایه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌کرا وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌سره، به‌ڵکوو له پارکێکدا که که‌وتووه‌ته‌وه ده‌ره‌وه‌ی شار؟!”.
دەباغ پێشوازی بەرپرسە کەرکوکییەکانی کورد لەمالیکی، بە هەڵوێستی پێچەوانەی کوردستان ناو دەبات و دەنوسێت” ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئیداره‌ی که‌رکووک، مه‌به‌ستم ئه‌ندامه کورده‌کان ده‌ری خست، که ئێمه له دۆڵێک و ئه‌وان له دۆڵێکی دیکه و تا ئێستا ئێمه‌ی کوردستانی له ئاست مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یییه چاره‌نووسسازه‌کاندا یه‌ک نین، ئه‌گه‌ر وا بووایه، ئه‌م جیاوازییه بۆچی له هه‌ڵوێستدا ڕووی داوه؟”.
دوابەدوای ئەو وتارەی فەیسەڵ دەباغ، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لێدوانێکی تەواو پێچەوانە رادەگەیەنێت، و ئاشکرای دەکات، پارێزگاری كه‌ركووك به ئاگاداری و ڕه‌زامه‌ندی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌گه‌ڵ مالیكیـدا كۆبوەتە‌وه.
فوئاد حسەین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ رووداو دەڵێت”پارێزگاری كەركوك (د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم) سەربەخۆ هیچ شتێكی نەكردووە، چونكه كەسێكی مولتەزیمە بە كوردستان و بەردەوام هەڵوێستی هەیە. زوڵمی لێدەكرێت ئەگەر بوترێ سەربەخۆ ئەو كارەی كردووە”.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، وتوشیەتی” كه سه‌رۆككۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی داوای له پارێزگار كردبوو كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێم، مه‌سعوود بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش نێچیرڤان بارزانی، ئاگاداری هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بوون ئەگەر سەركردایەتی كورد فەرمانی بكردایە، پارێزگاریش ئامادە نەده‌بوو”.