ئەو پیاوەی دوێنێ هەراکەی نایەوە پێشتر عیماد ئەحمەد ئامادەبووە بیبینێت، ئێستاش سەردانی ماڵی دەکات

0

ئەو پیاوەی دوێنێ هەراکەی نایەوە پێشتر عیماد ئەحمەد ئامادەبووە بیبینێت، ئێستاش سەردانی ماڵی دەکات

نوچەنێت

رونکردنەوەیەک لە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە‌:
له‌وه‌ته‌ی به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستی به‌كاركردن كردووه‌، جگه‌ له‌ده‌وامی ره‌سمیی خۆی، به‌رده‌وام سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی له‌شاره‌ جیاجیاكان كردووه‌و له‌زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا له‌پرسگه‌ی فه‌رمانگه‌كانه‌وه‌ راسته‌وخۆ گوێی له‌گله‌یی و داواكاری و كێشه‌ی هاووڵاتییان گرتووه‌، ته‌نانه‌ت به‌سنگ فراوانییه‌وه‌ گویێ له‌ ره‌خنه‌ی توندو تووڕه‌یی هاووڵاتییانیش گرتووه‌و بڕیاری پێویستی داوه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌و سه‌ردانانه‌دا، هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ی دووپات كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و وه‌ك به‌پرسێكی خزمه‌تگوزاری خه‌ڵك گوێ له‌داوای هاووڵاتیی ساده‌ ده‌گرێت، دوور له‌ حساب كردن بۆ ئینتیمای سیاسی و حزبیان، چونكه‌ حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی هه‌موو خه‌ڵكه‌ نه‌ك حزبێك و دووو حزب، هه‌ر بۆیه‌ كاتێ له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێدا بۆ شاره‌وانی سلێمانی هاووڵاتییه‌ك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتییه‌و كێشه‌ی هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ببینێت، نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پێیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د ئاماده‌یه‌ بیبینێ و مه‌وعیدی تایبه‌تی بۆ داده‌نرێت، چونكه‌ راسته‌وخۆ دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندازیاران هه‌بووه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌ندازیاران و به‌هۆی دواكه‌وتن له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بوار نه‌بووه‌ له‌وێدا بیبیینێت،.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به‌كۆبوونه‌وه‌ بكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی، سه‌ردانی پرسگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی كردو و چاوی به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییانه‌ش كه‌وت كه‌ له‌پرسگه‌كه‌دا بوون و گوێی له‌داواو گله‌ییه‌كانیان گرت، وه‌ك سه‌ردانه‌كانی پێشتریشی بۆ شوێنه‌ جیاجیاكان، راو سه‌رنج و گله‌یی هاووڵاتییانی به‌لپَرسراوو كاربه‌ده‌ستانی فه‌رمانگه‌كان راگه‌یاندووه‌ بۆ زووتر رایی كردنی كاروباری هاووڵاتییان.
سه‌باره‌ت به‌داواكاری ئه‌و هاووڵاتیه‌ی دوێنێ، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت نووسینگه‌كه‌ی راسپاردووه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ بدۆزێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی سه‌ردانی ده‌كات و له‌نزیكه‌وه‌ گوێی لێده‌گرێت.
له‌كۆتایدا رایده‌گه‌ینین كه‌ عیماد ئه‌حمه‌د له‌پێناوی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییاندا ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه‌و سه‌ردانیشی بۆ فه‌رمانگه‌كان و راسته‌وخۆ گوێ گرتنی له‌هاووڵاتییان بۆ ئه‌ویه‌ باشتر خزمه‌ت بكرێن و كاروباره‌كانیان رایی بكرێت، هه‌ر بۆیه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌نووسینگه‌كه‌ی خۆیدا له‌ودیو كورسی مێزه‌وه‌ كاره‌كانی بكات، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌و ماڵی هاووڵاتییان و خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان ده‌كات و به‌بایه‌خه‌وه‌ گوێیان لێ ده‌گرێت.
نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
18/5/2012

ڤیدیۆی ئەو پیاوەی داوای بینینی عیماد ئەحمەدی کرد..

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com