یه‌كێتی چه‌ك به‌سه‌ر به‌پرسی كۆمیته‌كاندا دابه‌ش ده‌كات
نوچه‌نێت: سلێمانی
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، یه‌كێتی چه‌ك به‌سه‌ر به‌رپرسی كۆمیته‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، چاودێرێكی سیاسیش پێیوایه، ئه‌و چه‌ك دابه‌ش كردنه، ئاماژه‌یه‌كی خه‌ته‌رناكه بۆ داهاتوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، یه‌كێتی ده‌ستی كردووه به دابه‌شكردنی چه‌ك به‌سه‌ر به‌رپرسی كۆمیته و جێگر و كارگێڕی كۆمیته‌كان، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، به‌شێكی زۆری ئه‌و چه‌كانه كڵاشینكۆفی مزه‌لی ئه‌نگارین، كه هه‌ر یه‌كه له به‌رپرسی كۆمیته و جێگری به‌رپرسی كۆمیته و كارگێڕانی كۆمیته‌كانی گرتۆته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت یه‌كێتی مه‌به‌ستی له‌و چه‌كدابه‌ش كردنه چییه.
چاودێرێكی سیاسی پێیوایه، دابه‌شكردنی چه‌ك به‌سه‌ر به‌رپرسانی حیزبێك، ئاماژه‌یه‌كی خه‌ته‌رناكه، به وته‌ی ئه‌و “كاتێك حیزبه‌كان چه‌ك دابه‌ش ده‌كه‌ن، دوو شیمانه‌ی لێده‌كرێت، شیمانه‌یه‌كییان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی دۆخێكی خه‌ته‌رناك بین، چونكه حیزبه‌كان به چه‌ك دابه‌ش كردن، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی توندوتیژ و چه‌كدار درووست ده‌كه‌ن، كه ره‌نگه گرفته‌كان به‌ره‌و ئاقارێكی توندوتیژی ببرێن و شه‌ڕی ئه‌هلی لێدرووست ببێت، شیمانه‌یه‌كی ترییان ئه‌وه‌یه، كه ره‌نگه ئه‌و حیزبه له پارێزگاری ژیانی كادیره‌كانی خۆی دڵنیا نه‌بن، بۆیه چه‌كییان پێده‌دات، به‌ڵام له هه‌موو دۆخێك‌دا، دابه‌شكردنی چه‌ك خه‌ته‌رناكی به‌دوادا دێت”.